نیشتمانی ماننا و پاشای ئازا
نیشتمانی ماننا و پاشای ئازا

شاڕوخ حه‌سه‌ن‌زاده
سه‌روبه‌ندی هه‌زاره‌ی یه‌که‌می به‌ر له زایین ناوچه‌ی رۆژئاوای ئاسیا شاهیدی ده‌سته‌لاتێکی تازه و پێشکه‌وتوو بوو، سه‌ره‌تایی دامه‌زراندنی ئه‌م حکومه‌ته به‌ده‌ست که‌سانی ژیر و لێ هاتووه که یه کێتیه‌کی هاوڕه‌گه‌زیان پێک هێنا و بوو به چقڵی چاوی داگیر که‌ران. ئه‌م شارستنیه‌ته کۆنه هه‌روه‌ک دیرۆکی باو و باپیرانی به هۆی بێکه‌سی و شێواندنی که‌سانی ناحه‌ز،نه‌بوونی لێکۆله‌ر و توێژینه‌وه‌ی سه‌رده‌می زانستی ودێرین ناسی له ناوچه‌ی ژێر ده‌سته لاتیان زۆر به لاوازی زانیاری له سه‌ر تۆمار کراوه، بۆیه ناچارین په‌نا به‌رینه به‌ر قسه و باسی ئاشووره‌کان و هیندێ سه‌رچاوه‌ی ئوورارتوویی،ئه‌م ده‌سته‌لاته هه‌وێنی یه‌کگرتنی چه‌ند تایفه و حه‌شیره‌تی خزمی لۆلۆیه‌کان و گووتی و ... بووه،له ئاکام دوای نزیک به 300 سال خۆڕاگری و به‌ر به‌ره‌کانی له‌ته‌ک دوژمن و داگیرکه‌ران، بۆ ناو یه‌که‌م شانشینی یه‌ک گرتووی نیشتمان گه‌راوه و بوو به کۆڵه‌که‌ی به هێزی ئابووری وڵاتی ماد.














خولی نوێی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی شنۆ له ساڵی 1378 دا ده‌ستی به کار کردووه و تا ئێستا بێ‌وچان به شێوه‌ی حه‌وتووانه دانیشتنه‌کانی خۆی به‌ڕێوه بردووه.ئه‌نجومه‌ن له پێنج لیژنه‌ی چیرۆک، ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و شێعر، ڕووناک‌بیری، کوردۆلۆژی و زمانی کوردی پێک هاتووه. به‌شی زمانی کوردی به شێوه‌ی ناوبه‌ناو به‌ڕێوه‌ده‌چێ. هه‌ر حه‌وتووێک یه‌کێک له لێژنه‌کان، کۆڕی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه ده‌با. کۆڕه‌کان ڕۆژانی پێنج‌شه‌ممه کاتژمێر چوار له دیوی تایبه‌تی ئه‌نجومه‌ن له ئیداره‌ی ئیرشادی شنۆ به‌ڕێوه ده‌چن.