تاسه
تاسه
هه‌ر ئێمه نیین ،
که په‌رۆشین !
وشهکانییش ئاواره‌ن ،
بۆ ئورکێستری ،
شێعره نههوتراوهکانت !
پێشکه‌شه به ڕۆحه په‌پووله‌ییه‌که‌ی مامۆستا سێرکۆ بێکه‌س
تاسه
هه‌ر ئێمه نیین ،
که په‌رۆشین !
وشهکانییش ئاواره‌ن ،
بۆ ئورکێستری ،
شێعره نههوتراوهکانت !
پێشکه‌شه به ڕۆحه په‌پووله‌ییه‌که‌ی مامۆستا سێرکۆ بێکه‌س
له‌م به‌ر په‌نجه‌ره‌وه ،
لێواو لێو ،پڕه له چاوه‌ڕوانیی !
شه و ,
بییر له جیی خالی ئه ستیره یه کی ئه کاته وه .
منیش ...,
راماوم !
پایز ، زستان.
به‌یانی ،
نیوه‌ڕۆ ،
ئێواره ،
شه‌وو ...!
له ئاسمانیش دڵچه‌په‌ڵن!
ئه‌گه‌ر پێتان بکرێ ،
هه‌ور ئه‌که‌نه حجاب، بۆ ئه‌م حساره !
سڵ ناکه‌نه‌وه له `داهۆڵ` و
فه‌لسه‌فه‌ی `دانه` ش، جوان ئه‌زانن.
باڵنده‌کانی ئه‌م سه‌ده ،
وڵامی قۆچه‌قانێ به نامه ئه‌ده‌نه‌وه .
ئاسمان بییریان ئهکاوو ،
قه‌فه‌سیش شه‌رم.
باڵنده‌کانی ئه‌م سه‌ده ،
ئه‌بن به `تویتێر` .
ئیمانیان هه‌یه به فڕین ،
ئه‌وه‌ی به‌گوێیان نه‌یخواردوه `فیقهه` .
دوو لێکدانه‌وه له وشه‌یه‌ک
1
فڕین ؛
خه‌تی شینی ئازادیه ،
به له‌شی ڕووتی ئاسمانه‌وه .
2
فڕین ؛
خه‌تی سپی ئازادیه ،
به لاپه‌ڕه‌ی شینی ئاسمانه‌وه .
رازاوه ،
که‌سک
و
به‌هاری ،
به‌و چرکانه‌وه ئه‌ژیم،
ئه‌نووسام ...،
به‌کاغه‌زی له‌شته‌وه.
تکامه ئارامی دهریاتهوه،
گه‌رده‌لوولێ له ئاو، ئاسمانی هه‌ڵ لووشیم!