نه‌ورۆزانه
ره‌فیقان رۆژی کوردانه، به‌هاره جێژنی نه‌ورۆزه
به‌دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و رۆژه‌دا،من جێژنه پیرۆزه
«هێمن»
ره‌فیقان رۆژی کوردانه، به‌هاره جێژنی نه‌ورۆزه
به‌دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و رۆژه‌دا،من جێژنه پیرۆزه
«هێمن»

سروشتم پۆشای تارای به‌هاری
مزگێــنی هێـنا شـنه‌ی رزگـاری
ئاگـر له سـینه‌ی وڵاتم نووسـی
نه‌ورۆز پیــرۆز بـێ له کورده‌واری
به درێژایی ئه‌م شه‌وگاره ،
ئه‌ستێره‌کان ده‌سڕنه‌وه !
دانه دانه ، کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ !
که‌چی هه‌ر واش ،
ئاسمانه‌که‌ی پاکی ئێره ،
هه‌ر جمه‌ی دێ له ئه‌ستێره !
ک.د ئازاد
فرمێسک ته‌نیا 7 ساڵیه‌تی و قوتابی یه‌کی سه‌ره‌تاییه. به‌داخه‌وه هه‌نووکه لای باب و باوه‌ژنێکی بێ مه‌سئولیه‌ت ده‌ژی. زۆر جاران له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه تووشی لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی ئه‌بێته‌وه. مامۆستاکانی هه‌ر زوو هه‌ستیان به‌مه کردبوو. بۆیه چه‌ندین جار باوکیان له‌م مه‌سه‌له ئاگادار کردبووه‌و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی شکاتیشیان لێ کردبوون. به‌ڵام سه‌د مه‌خابن گوێ بیستی نه‌بوون. ته‌نانه‌ت یه‌ک له‌مامۆستاکانی به‌باوکه‌که‌ی ڕاگه‌یاندبوو که ئه‌گه‌ر قبوڵی بکا فرمێسک به‌رێته لای خۆی و وه‌ک کچه‌که‌ی خۆی په‌روه‌رده‌ی بکا. کابرا لێی قه‌ڵس ببو.
فرمێسک زۆرتر له جاران له لایه‌ن باوه‌ژنه‌وه تووشی لێدان ئه‌بوه‌وه. زیاتر ئا‌خری حه‌وتوو که مامۆستاکانی نه‌زانن. به‌ڵام جێی ئه‌شکه‌نجه و ئازار ئه‌م راستیه‌ی ده‌درکاند. مامۆستاکان په‌نایان برده کاربه‌ده‌ستانی آ.پ ( دائیره‌ی فێرکردن و راهێنان) ئه‌وانیش کارێکی ئه‌و تۆیان بۆ نه‌کرا.
فرمێسک به مامۆستکانی کۆتبوو خۆزگه قوتابخانه‌که‌یان 24 سه‌عات ده‌وامی بکردایه و ئه‌و هه‌ر له‌وێ با. ئاخه‌ر مامۆستاکان فرمێسک زۆر خۆش ده‌ویست و موحیبه‌تیان پێی ده‌کرد.
رۆژی دووشه‌ممه به‌بۆنه‌ی ئاهه‌نگی نه‌ورۆزه‌وه هه‌موو قوتابیانی ئه‌و خوێندنگه‌یه به جڵی کوردیه‌وه هاتبوونه‌وه و خه‌ریکی ئاهه‌نگ گێڕان و به‌زم و خۆشی بوون. ته‌نیا فرمێسک و یه‌ک دووانێکی تر له‌منداڵه‌کان جلی کوردیان له به‌ر نه‌بوو و هه‌ریه‌ک له‌سووچێک کزۆڵه‌یان کردبوو.
بۆ سبه‌ینێ به‌ڵام فرمێسک دیار نه‌بوو و نه‌هاتبووه بۆ خوێندنگا. ئه‌مه‌ش ببوه هۆی دڵه‌ڕاوکێی مامۆستاکان.
کاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی ته‌له‌فوونی مه‌کته‌ب زه‌نگی خوارد و هه‌واڵێکی ناخۆشیان پێگه‌شت.
فرمێسک له «icu» ی نه‌خۆشخانه‌یه. زۆر هه‌واڵێکی سه‌خت و دڵته‌زێن بوو. به‌رپرسی قوتابخانه و چه‌ن له‌مامۆستاکان به په‌له خۆیان گه‌یانده ئه‌وێ. به‌داخه‌وه هه‌واڵه‌که ڕاست بوو. دوکتۆره‌کان ده‌یانگوت به‌هۆی زه‌ربه‌وه چه‌ن شوێنی شین بوه‌ته‌وه و ریخۆڵه‌ی پچراوه. هه‌ر بۆیێش به زووترین کات حه‌واله‌ی بیمارستانی بێعسه‌تی سنه کرا. هه‌نووکه‌ش بار‌و دۆخی نادیاره. له کاتێک‌دا هاوته‌مه‌نانی ئه‌و خه‌ریکی کڕینی جل و به‌رگی نوێی سه‌ری ساڵن و پاره‌یه‌کی زۆر ده‌ده‌ن به ته‌ره‌قه و ته‌قه‌مه‌نی جۆراوجۆری نه‌ورۆزی.
زۆر منداڵمان هه‌ن که له سه‌ره‌تایی‌ترین مافه‌کانی ژیان بێ‌به‌شن. فرمێسک و منداڵانی وه‌ک ئه‌و له‌کۆمه‌ڵگه‌دا زۆرن که به ساوایی و نه‌پشکاوی په‌ڕ په‌ڕ ئه‌بن و که‌س نیه ئاوڕێکیان لێ بداته‌وه. له‌کاتێک‌دا له وڵاتانی دی مافی دیکه‌ی گیانله‌به‌رانیش ده‌پارێزرێت. به‌داخه‌وه له کۆمه‌ڵگاکه‌ی ئێمه داکۆکی له مافی مرۆڤه‌کانیش کزه و هه‌ستی پێ ناکرێ.
ئه‌رێ چه‌ند له منداڵانی ئێمه هه‌ن دایک و بابی تێنه‌گه‌شتوو و باڕودۆخی نا له‌باری ئابووری ئیجازه‌ی خوێندنیان پێ نادات؟ چه‌ن منداڵتان بینیوه که سواڵی پێوه ده‌که‌ن یا خه‌ریکی ده‌ست فرۆشی و بۆیاخچیه‌تی (واكسی) و کاری سه‌ختن؟ ئه‌ی هیچ نه‌بێ ئه‌گه‌ر منداڵانی دیکه‌ی وه‌ک فرمێسک‌مان دیت چی بکه‌ین یا په‌نا بۆ کوێ به‌رین؟
باران، له‌کوێی؟
چاوانه‌کان هه‌موو وشکن
بۆران، له‌کوێی؟
که‌ژه‌کانمان کونه‌مشکن
به‌فر، له‌کوێی؟
بناره‌کان مه‌کۆی مارمیلک و دووپشکن
هه‌وره‌کان بۆ ناگرمێنن؟
مه‌گه‌ر ئێوه‌ش
له‌گه‌ڵ پیرێژنی فه‌رهادکوژ ده‌سته‌خۆشکن؟
ده‌روێش
خۆکوشتنی به‌کۆی نه‌هه‌نگه‌کان
تیرۆر
خۆته‌قاندنه‌وه بۆ کوشتنی مرۆڤایه‌تی
ئه‌شکه‌نجه و ئێعدام
فرۆکه مرۆڤ خۆره‌کان
شه‌ڕ
هه‌ژاری
برسیه‌تی
وشکساڵی
ئه‌یدز
ئانفلۆئه‌نزای به‌رازی
به‌شی مرۆڤه‌کان
زه‌وی،ئه‌و ئه‌ستێره چکۆله‌و
ئه‌و حکومه‌تانه‌ی هێشتا
به‌خۆیاندا، ده‌نازن.
مام ره‌مه‌زان
به چوار قوڕنه‌ی وه‌ررزی ساڵا
سه‌دان که‌ڕه‌ت
ره‌نگی گۆڕی و
ده‌وری داو‌ه
مامه نه‌ورۆز
هه‌تا ئێستاش
له سه‌ر لووتکه‌ێ
وه‌ه‌رزی به‌هار
مه‌شخه‌ڵ به‌ده‌ست
راوه‌ستاوه
ده‌روێش ۲۹/۶/۸۸
کۆسپ و گرفته‌کانی ژیان وەک به‌ره‌و روو بوون له گه‌ڵ چۆم و هه‌وراز و نشێو وایه. مرۆڤه‌کان له به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵیان‌دا ده‌بنه چه‌ند ده‌سته: ده‌سته‌یه‌ک هه‌ول ئه‌ده‌ن خۆی لێ لاده‌ن، راحه‌ت ته‌ڵه‌بن و له‌م به‌ربه‌ره‌کانێ ده‌ترسن و تاقه‌تی ئه‌م هه‌ڵدێر و مه‌ترسیه‌یان نیه. ئه‌م تاقمه که له کۆمه‌ڵگه‌دا که‌م نین هه‌میشه تێ ده‌کۆشن له جیاتی چاره‌سه‌ری گرفته‌کان، نێوه‌ڕۆکی مه‌سه‌له‌کان بسڕنه‌وه باسی لێ نه‌که‌ن! به‌ڵام هه‌روه‌ک ده‌زانین خۆ دزینه‌وه له راستیه‌کان هه‌میشه ناکرێت و تێکه‌ڵ به و ده‌سته‌ی ده‌بنه‌وه که له گه‌ڵ کۆسپ و چه‌ڵه‌مـه‌کان به‌ره‌و ڕوو ده‌بنه‌وه. جا ئه‌م به‌ره‌و ڕوو بوونه‌وه‌ش وه‌ک خودی ژیان زۆر جار ئاکامه‌که‌ی نادیاره و وه‌ک پێ دانان لە سەر بەردە نادیارە خزەکانی ناو چەم وایە. جاری وایه هەڵدەخلیسکێی و دەکەوی و پەلەقاژەته هەستیتەوە ... جار هەیە نوقم دەبی ... گرنگ ئه‌وه نیه ته‌ڕ نه‌بیت یا نه‌گه‌وزێیت گرنگ ئەوەیە پێش نوقم بوون بۆ جارێکیش بێ تاقی کەیەوە هات و بەری پێت گەشتە عەرز و هەستایەوە. بە بڕوای من حەیفە لە ناو چەمێکدا کە هیچ قوڵ نییە نوقم بی! که‌وتن و گلان قه‌یدی چیه ئه‌گه‌ر بتوانیت زوو هه‌ستیته‌وه و به هه‌ڵه‌کانی رێگادا بچیته‌وه. ترس له هه‌ڵه و داهاتووی نا دیار و بیری رابوردوو له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ژیانی مه‌یه! به‌ڵام نابێ وامان لێ بکه‌ن له ژیان ده‌سته‌وه‌ستان بین. به قه‌ولی ئه‌و په‌نده‌ی که ده‌ڵێت: 'شکست هه‌وێنی سه‌رکه‌وتنه!"
ئه‌مرۆ له مه‌جلیسێکی دۆستان دانیشتبووین هه‌ڤاڵێک که هێنده له کۆره‌که خۆییش نه‌بوو درگای هه‌نبانه‌ی کردبووه‌وه و په‌یتاپه‌یتا ورده فه‌رمایشتی ده‌فه‌رموو ئیللاماشه‌ڵلا قسانی وه‌به‌ر که‌س نه‌ده‌خست! زوو زوو ئه‌م‌چڵاو چڵی ده‌کرد و بابه‌ته‌کانی ده‌گۆری، جارجاریش لێی تێک ده‌چوو، هه‌موانی وه‌ره‌ز کردبو یه‌ک نه‌بوو بڵێ:" زۆر وتن بۆ دیوانی خوا باشه!"
وه‌ک ده‌ڵێن مرۆڤ بۆیه دوو چاو و دو گوێ و ته‌نها زوبانێکی هه‌یه، که لانی که‌م چوار ببیستێ و یه‌ک بڵێ! ئه‌مه باشترین رێگه‌یه بۆ خۆ پێ‌گه‌یاندن و گه‌شه‌کردنی.
«وێنه» «تصویر»
هه‌ورِ کامێرا دوربین ابر و
برووسکه فلاش تندر فلاش
نم‌نمه‌ی باران نم‌نم باران
بۆ شووشتنه‌وه و برای شستشو
دڵی منیش دل من هم
قاپ قاب
ئای نیشتمانم هان ای وطن
هه‌تا یه‌ک چرکه دمی
بۆ لێوه‌کانت لبانت را
بزه قه‌رزکه تبسمی واگیر
مارف ئاغایی وه‌رگێڕان: جه‌لال مه‌له‌کشا