شلێره
به هه‌ستۆکی وه‌ره و بچۆ
چاوی سێداره زه‌قن
به‌ردی سه‌نگ‌سار ئاماده
ده‌مار ڕوو له هاواره هاواره هاوار
کاتی شۆرشی په‌نجه‌کان
گه‌روو مه‌حکومه به خنکان
له ده‌می دوایی نه‌فه‌س‌دا
ده‌که‌وێته یادی هه‌وای کوێستان
ده‌پێم بڵێ چیت بۆ وه‌گێڕم
له کام دێڕ ڕا بۆت وه‌خوێنم
له ئه‌ندێشه‌یه‌کی به‌تاڵ
ئه‌وه کوله‌که‌ی ڕۆحی منه
سه‌رگه‌ردانه له سه‌ر شه‌پۆلانی بای خه‌یاڵ
شلێره ، لێره قامک له ئه‌شهه‌د نابێته‌وه
وه یا زوقم له چاوی عه‌شقیا
ده‌ک نه‌مێنێ
به‌زمی ئێوارانمان قه‌ت ناگاته سه‌ر
مانگ له سینگت لێکه‌وه
میر به حوکمه خاتوون
مار له قۆڵی دێته ده‌ر
له به‌رامبه‌رم خه‌فه‌تێکه جه‌رگ‌بڕ
چ بڵێسه‌یه‌که له ده‌روونی منی بابان هه‌ژارێ
له گه‌ڵ تروکه‌ی ده‌ئه‌ستێران
گورگه په‌نجه له مه‌زرای سینگت به‌رده‌بوون
هه‌نار هه‌ر به ئازاره
لیمۆ هه‌ر به ئازاره
باغی سێوت قه‌ت ناگاته به‌ر
ئه‌رێ وای وای‌وای ئه‌و سه‌ره‌م چه‌نده له شه‌ڕه
به‌ڵام له تۆی گوڵ‌به‌سه‌ری په‌لکه‌زێڕی چ وه‌شێرم
چاوت په‌له‌پیتکه‌ی هه‌ستم
ده‌بی‌ته‌قێنه
نه‌کا خه‌جاڵه‌تی ده‌ئه‌وێ له‌نجه و لارت بم
له شۆرشی ئه‌نگوستان که ببمه‌وه
هه‌وایه‌کت بۆ دێنم
له سێپه‌ڕ و وه‌نه‌وشان
ده‌ستێکت له ئه‌ستۆ ده‌که‌م
گه‌رمی مانگی نیسان
ڕه‌ببی له خه‌نده‌ت دا جێ‌بمێنم
چوار وه‌رزه‌ی ساڵ
ئه‌ی به‌ژنت ئاواره له قه‌باره‌ی ئه‌و شاره
ئه‌ی توڕه‌یت قه‌بره و زیزبوونت سێداره
ئه‌وه ئه‌منم زه‌ینی خۆم ده‌دایه
شلکه‌ی جووته مه‌مکی تازه‌پێ‌گه‌یوت
خودا نه‌کا نیگایه‌کم به‌ربێته‌وه
شه‌رمی حزووری ئه‌و پیره‌ده‌قه
له گه‌ڵ سیله‌ی چاو و که‌وانی ئه‌برۆت .
جه‌لال پوورحه‌سه‌ن