Normal
0
false
false
false
EN-US
X-NONE
FA
/*
/*]]>*/
/* Style Definitions */
table.MsoNormalTable
{mso-style-name:"Table Normal";
mso-tstyle-rowband-size:0;
mso-tstyle-colband-size:0;
mso-style-noshow:yes;
mso-style-priority:99;
mso-style-parent:"";
mso-padding-alt:0cm 5.4pt 0cm 5.4pt;
mso-para-margin-top:0cm;
mso-para-margin-right:0cm;
mso-para-margin-bottom:10.0pt;
mso-para-margin-left:0cm;
line-height:115%;
mso-pagination:widow-orphan;
font-size:11.0pt;
font-family:"Calibri","sans-serif";
mso-ascii-font-family:Calibri;
mso-ascii-theme-font:minor-latin;
mso-hansi-font-family:Calibri;
mso-hansi-theme-font:minor-latin;
mso-bidi-font-family:Arial;
mso-bidi-theme-font:minor-bidi;}
*گه‌ڕانه‌وه*
ئه‌و شه‌و یه‌ڵدایی ترین
مژه ماچم له لێوی شێعر و
تاسه دزیی
باڵام کرد له دارستانی سێ‌و و سێوه‌ر
شۆڕ شۆڕ
ڕێکه‌وتم
به‌ره‌و مه‌راقی مل خۆاری هه‌تاو
جانتای خۆزگا له کۆڵ و
ته‌رمی بزه له سه‌ر شان
به ده‌نگی دایکمه‌وه
که له‌و دیو دیوار و ده‌لاقه‌ی
هه‌تا باڵای ئاسمانی ژنایه‌تی خۆی
بانگی کردم
هه‌ڵده‌واستم خۆم.
ڕێگا درێژه و
گاز گاز ماچ ده‌ستێنێ
ترسه گورگێ به‌زۆرله ڕۆحم
ترپه‌ی پێی مێروه‌کان
که له شه‌ڕی برا کوژیی ئه‌گه‌ڕانه‌وه
دێته گوێی پێڵاوه‌کانم
چه‌ند شه‌که‌ت
چه‌ند ترساوم،
که له باوشتت دوورم ئه‌وشه‌و
تۆ باوشێ له ڕووناکی و من
له ده‌شتێ تاریکایی پڕم
راکشاوم له نێو تابووتی خۆم
لام وایه
نیوه‌ی مرۆڤێکم
ترووکه چاوێ که لێت دوور که‌وتم
له‌تێکم جێ ما له نێو ئه‌و ئاوێنه‌ی
که تۆم تیا دی
دیسان ده‌نگی باوکم:
نه‌وێستی نا!
ڕێگا پڕه له چه‌قه‌ڵ و که‌متیاری
وێستان و
نه‌مان
تۆ، ده‌م کێشی به‌ره‌و خۆت
منیش ناوێستم و لا ناده‌م
فریوی ڕێوی و گورگی
نیگای پڕ له به‌زه‌یی که‌س ناخۆم
باوشت
ئاواڵه که
قۆزاخه‌ی رۆحم شکا
به‌ره‌و تۆ
په‌پووله‌یێک باڵی گرتوه
شه‌مزینم
به‌ره‌و شه‌م هاته‌وه!
ف.ر.ئومید
3/3/1392