له پڕ له به‌ر ده‌ركه‌ی دووكانی ئه‌وبه‌ر زرینگه‌ی سێتارێك به‌م شێعره گوێی ته‌نیه‌وه
دنیا به کامی هیچ کەسانه هەمیشه دەم
هیچ ئەڵبەتە به هیچ دەمێ نابڕێ له هیچ
ئه‌م گه‌نجه چۆن له مه‌حوی تێده‌گات. ئه‌و په‌ڕتووكه به ده‌سیه‌وه دام ده‌چڵكێنێ. ئه‌م ده‌م له قاویتكراوانه‌ی چه‌قی داڵان و به‌ر هیوانی نوێژگه هه‌ر ده‌م پان ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن ئا كاكه فه‌قێ هه‌ر ده‌ڵێی له حوجره نازانم چی بووی. ئائا موسته‌عید و چی دیكه سوخته. له خۆوه خۆم ڕاناوه هه‌ر چه‌ند ساڵێك سوخته بووم و پێخۆرم بۆ موسته‌عید كۆ ده‌كرده‌وه. ئێسته‌ش به هۆیی مامۆستاكه‌مه‌وه ئه‌م داڵانه‌م ده‌ستكه‌وتووه . ئه‌و ده‌روێش ڕۆسته‌مه له خۆوه بۆ نه‌خۆش كه‌وت خۆ ساق و سه‌لیم نوێژی ده‌خوێند له كوت‌وپڕ كه‌وت به‌لادا. ئێسته ئه‌م هه‌تیوه دوای چه‌لێك له سه‌رده‌می منداڵی به كۆڵێك كاغه‌ز و ماغه‌زه‌وه لێمان ده‌ركه‌وتووه. ئه‌مه بۆ بازاڕ ومازاڕ نابێت. ده‌بێ له زانكۆ وشته وانه بڵێته‌وه. به‌م سه‌ر و مێقله‌یه‌وه مۆڵه‌قێ گه‌وره ده‌نوێنی پڕ له نموود و زیره‌كییه. هیچی پێمه‌وه نه‌هێشت.
ده‌ڵێم:" گه‌نج له‌وسی بۆ ژن و من گزاره ده‌كێشێ و ئه‌ویش ده‌ڵێ په‌روه‌رده‌ی باش ده‌مبێنی ده‌كات. ئه‌ی خودا له‌م قسه زلانه! لێم ڕاخووڕی كه نه‌خه‌یر كاكه كه هۆكت كرد، ئیدی مێشك نه له پاش ده‌پرسێ نه له پێش. هۆك بیر ناكاته‌وه داواكاره." مێشكی من و ئه‌م بابه‌تانه یه‌ك ناگرنه‌وه."
"ده‌ڵێم تۆ بڕوات به چی هه‌یه؟ ده‌ڵێ هه‌ر له‌گه‌ڵ وشه‌ی بڕوا كێشه‌م هه‌یه. هه‌ركه بڕوات به شتێك هاورد یانی ئیتر گوڵبه‌ی ئاوز ده‌نیته‌وه و قوڕ و قه‌پی لێده‌كی. ئه‌مه یانی چی؟" ده‌ی ئه‌مانه مێشك ناشێوێنن. گوڵبه‌ی ئاوز،گوڵبه‌ی ئاوز! جا تۆ منداڵه شاری چه‌قی بازاڕ، چووزانی گوڵپه چییه و ئاوز به‌ری چ دارێكه! حه‌ی به كلكی خێویه‌وه به‌خوا برا ته‌واوه،جووتمان به‌ست."
ناخ و وته‌ی قه‌راتووی یه‌كیان نه‌ده‌كرد. به ڕواڵه‌ت شتێكی كه و به ناخ و ده‌روون و له ته‌نیایی خۆییدا كه‌سێكی دیكه له نێو مێشكی دا سێبه‌ری كه‌سێكی دیكه هه‌ڵتیزانی بوو.
له ده‌ركه‌ی دووكانه ئاوه‌ڵا و به‌ربڵاوه‌كه‌ی سیله‌چاوی هه‌ر دوو دووی بوو. هه‌ر كچ و ژنێك تێده‌په‌ڕی به لاخوزێكه‌وه و به ترسه‌وه به لاچاوێك له هاوسێ دووكانه‌كانی ده‌ڕوانی و ئه‌مجار به حه‌زی زگی برسی گوركێ نێو به‌فری قورسی زستان، له دووی سمت و بارخانه ئاوی له‌وسی پڕ به چاوی به ده‌س بردنێك بۆ ناوگه‌ڵی تا كه‌سێكی دی لێڵای ده‌خسته نێو چێژگه‌ی هه‌وه‌سی هه‌روا حه‌زخوازانه چاوی ته‌ژی ده‌كرد له په‌لاماری ڕوانینی پێدزه. به ده‌نگێك ده‌ستی گه‌ڵ هه‌ڵكڕێنی گۆج بوو. كچۆڵه‌یه‌ك لێ پرسی كاكه ئه‌و كراسه بای چه‌نده؟ به وه‌رسووڕانێك ده‌ستی خسته سه‌ر قوماشه و كۆتاڵه‌كان و لۆیه‌كی له قه‌واره‌كه به به‌ری ده‌ستی ساف و لووس كرد و بایه‌كه‌ی به كچۆڵه وت. كچۆڵه لاواز، له‌چه‌ر و بێ‌گیان و داڵ گۆشت چاوی حه‌زی له پانتای كراسكه چه‌قی بوو.
- بێ بڕم به دڵته.
كچۆڵه وتی: نه كاكه هه‌ر پرسیارم كرد.
- ده‌ی باشه ئه‌وانی تریشمان هه‌یه بۆ له‌شی تۆ جوان ده‌نوێنن.
- نه كاكه ده‌ست خۆش.
لێی دا ڕۆیی. له دڵ خۆیدا وتی وه‌ڵا ته‌پاڵه‌یه‌ك ناژیت قاچداره لۆتی. كه‌ی وتیانه تۆ كراس له به‌ر بكه‌یت، گونیه‌یشت لێ زیاده. ژن وه‌ك توور پته‌و نه‌بێ ترپێ ناهێنێ. چاوێكی له كۆتاڵی ئاڵاواڵایی نێو په‌سیو،خێچ و گه‌وی دووكانه‌كه‌ی كرده‌وه. هه‌مووی له به‌ر تیشكی گڵۆپدا بریسكه‌ی ده‌هات. داره‌سه‌رقژنه‌ڵۆكه‌ی تۆزته‌كێنی ده‌ستی له تۆپه پارچه‌كانی به‌ر لاشیپانی ده‌ركه به نه‌رمی ڕاوه‌شان. وه‌ك كارێكی ئاسایی له ته‌نگه‌ی نیمه‌ڕۆدا زۆرجار نه‌ده ڕۆیشته‌وه، بۆ فراوێن له‌گه‌ڵ شاگردی به‌رده‌سی جارجار نۆبه‌یان ده‌كرد. شاگرد به‌ر له ڕۆیشتنه‌وه ده‌چوو له قاوه‌خانه‌ی بازاڕ به مجوعمه‌ی دیزی، قولێك ڕێحانه و په‌رداخێك دۆ و نان سه‌نگه‌كه‌ی گه‌رم داهاته‌وه و خۆی له سه‌ر فه‌رمانی خاوه‌ن دووكان ده‌چوه‌وه بۆ ماڵ خۆیان. به هاوسێ دووكانی به‌رانبه‌ری ده‌گووت تا سه‌ر حه‌وز ده‌چم چاوت له به‌ر و به‌ر دریا بێت. له‌ته ته‌خته‌یه‌كی پانی لا هه‌بوو، ته‌سك و سووك هه‌ڵی ده‌سپارده سه‌ر كۆسپه‌ی به‌ر درگای دووكان، یانی كه‌سی لێ نییه. هه‌ر له به‌ر دووكانه‌وه قۆڵی كه‌واكه‌ی و كراسه‌كه‌ی ژێری تا سه‌ر ئه‌نیشك هه‌ڵده‌كرد و به‌ر له ڕۆیشتن به گاڵته و به‌زمه‌وه بۆ ئه‌م دووكان تیزی ده‌خه‌ست و بانگی ئه‌و هاوسێ ده‌كرد. ده‌یگوت:" ده‌ی ده‌س هه‌ڵخه‌ن كاسپی به‌سه با چۆڕێكیش له ماڵ خوا ئاو به گوێلاكماندا بكه‌ین." كوڕێكی تیسكه‌ڵه‌ی پێڵاو فرۆشیی ته‌نیشتی كه ده‌ستی له ناو تاكه پێڵاوێكدا بوو. به لاقرتیه‌وه گوتی:
- ئه‌وه‌ش هه‌ر كاسپییه.
– ئه‌شا ئه‌شا جا تۆ هێشتا قونچكی پیازی سه‌لكی پیازی. بڕۆ له دووی ڕاسته‌یه‌كانت هه‌ر سه‌رمقولاتان بده.
– حه‌ح كاكه فه‌قێ ! بۆ تامی ڕاستی تاڵه، خۆت لێ نه‌بان كردووه. وا بۆت لواوه ده‌نا ده‌تزانی له دووی ڕاستی چێژه.
به‌ڵێ هه‌ر دوو فلیشقانه‌ته به لایه‌كدا بكه‌وه.
- من و دووفلیشقانه.
بێ وڵام دانه‌وه به ده‌س قۆڵ هه‌ڵكردنه وتی: كوره مێشكم مه‌شێوێنه با بچمه دووی دڵفراوێنیه‌كه‌ی خۆمدا."
دووكاندارانی داڵانه درێژه‌كه به ده‌م ده‌نگی زلی كاكه فه‌قێه‌وه هاتنه به‌ر درگا و به چاو له دووی ڕه‌وانه‌كردنی قۆڵهه‌ڵكرده‌نه‌كه‌ی بوون. بانگیان كرد:" ئه‌وه كێ دوو فلیشقانه بوو نه‌مانزانی؟ دوو فلیشقانه یانی چی كاكه فه‌قێ؟ قسه‌ی سه‌یر ده‌كات. ئه‌و كتێبه خشخشه ڕه‌شه كه دایمه له‌به‌ر لووتی دایه هه‌مانه‌ی قسه و باسه‌كانیه‌تی. كا ڕێبواری سه‌ر نكاڵی خوار داڵانه بازاڕه‌كه به ده‌مه پسكێ هاته به‌ر كۆزیلكه‌ی ده‌مه‌قاڵه و به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له سیله‌ی سه‌ر ئاوه‌كه. گوتی:"بڵێی ئه‌و كتێبۆكه باسی چاوبه‌سی تێدا نه‌بێ؟"گشتیان دایانه قاقا و لرقه بازاڕی له‌رانه‌وه.چاویشان هه‌ر دوو دووی ده‌ركه‌وتن و نه‌كه‌وتنی فه‌قێ بوو. داڵاندار و دووكانداره‌كان ده‌یانزانی فه‌قێ له گشتیان قه‌دیمی تره و دووكان هین خۆیه‌تی و پشكی له داڵان و بازاڕدا هه‌یه. به سرته‌وه لێی نزیك ده‌بوونه‌وه. ته‌نیا ئه‌و كوڕه گه‌نجه خوێنده‌واره كه له كاتێكه‌وه باوكی لان زه‌لیل بووه له جێی باوكی په‌یدا بووه هه‌رچه‌ند له منداڵیه‌وه هه‌ر له به‌ر ده‌س باوكێدا له‌و داڵانه هه‌ڵات هه‌ڵات و شه‌پشه‌پانی بووه و هه‌موو سڕ و تڕی مابه‌ین دووكاندارانی نێو داڵانه‌كه ده‌زانێ. داڵانێكی درێژی فێنك و ڕیزه دووكانی كۆنی ته‌نیشت یه‌ك پڕ له كۆتاڵ و قوماش و جل وبه‌رگ دوور و سه‌رئاوێك و نوێژگه‌یه‌كی گچكه و قاوه‌خانه‌ی چه‌قی داڵان. فه‌قێ قه‌ت پێی نه‌ده‌گوت ئاوات. تانووتی له ده‌روێش ڕۆسته‌می هاوسێ دووكانی ده‌دا كه به جێی ئه‌و حه‌مووه كڵاوه به خه‌ڵكی ده‌فرۆشی، نه‌توانییه كڵاوێ باش و ماقووڵ بۆ كوڕه خوێنده‌واره‌كه‌ی به پێی په‌روه‌رده‌ی دابنێ. هه‌ر ده‌یوت دوو لنگه له پێ. دوو لاپه‌ڕه‌ی هه‌ڵگلانه شای به‌خۆیه و تڕ‌ۆ بووه. فه‌قێ به ده‌م هه‌ڵگڵۆفینی ڕیشه ته‌نكه‌كه‌یه‌وه و ده‌م زیكری ته‌زبێحه دنك قه‌زوانه دڕێژكه‌یه‌وه له‌نێو داڵانی بێ سرت و خۆر‌ت و نیمه‌ڕۆ مردوو خۆی كێشا بۆ سه‌ر كورسیله گچكه‌ی نێو دووكانه‌كه‌ی. قووڕه‌ی زگ و حه‌زی له‌وسی له سه‌ر ڕێحان و سه‌وزی هه‌ڵكوڕما و چووه چه‌قی خۆراك. زوو زوو ده‌یوت:ئاخ زگ و ئیمان و ژن چۆكت پێ داده‌ن! ئه‌مجاره‌ش له به‌ر زگ چۆكی نا به چۆك گۆشتاوه‌كه‌یه‌وه. چاوێكی له ته‌خته‌ی به‌ر ده‌ركه‌ی دووكانه‌كه كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌رخه‌یان بێت كه‌س زویری ناكات له كاتی تیكه هه‌ڵگلاندن و تۆزه هه‌ڵاژیانێكی نیوه‌ڕۆ. به ئیشتیای دڵ تریت و مه‌ریت و سه‌وزی ماشته‌وه و ده‌ستی شوكرانه بژێری به‌رزكرده‌وه. و خوایه نه‌یبڕێ كرد و پاره‌كه‌ی له سه‌ر قاوه‌سینیه‌كه دانا و له ژێر ڕه‌فه‌ی پارچه‌كان و له ژێر كۆسپه‌ی نێو دووكانه‌كه سه‌رین و مه‌لافه‌ی ده‌رهاورد و به ده‌م لێسانه‌وه و قرتاندنی چڵێك له كه‌سگه درێژه‌كه‌ی نێو دووكان و به ده‌م چۆڵه‌خرته‌ی دیان خاوێن كردنه‌وه چاوی گه‌رم بوو. به‌ڵام وته وپلاره‌كانی ئاوات له مێشكی دا ته‌قڵه و جلێتانیان بوو. بیری له‌م وتانه‌ی ده‌كرده‌وه سه‌ری لێقورس ببوو تا ئێسته له هیچ كه‌سێك وه‌ها جۆره بابه‌تێكی نه‌بیستبوو. بیری سه‌رده‌می سوخته بوونی خۆی كه‌وته كه مامۆستاكه‌ی وتبووی كه‌م خوێندن و ورده قه‌پاڵ و ڕواڵه‌ت له دین كه‌ڵكی نییه. ده‌بێ قووڵ تێوه بچی و به‌ینێك هاتن و دواتر ڕۆیشتن دادێك نادات. ئێسته‌ش چووزه‌ڵه كوڕێكی زانكۆیی هاتووه‌ته به‌ر لووتی و ده‌ڵێ: ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاواتی هێوری ناخ و خۆشی له مێشكیاندایه، ده‌بێ له سۆنگه‌ی باوه‌ڕه‌وه ڕووی تێبكه‌ن و باڵ بۆ دین بگه‌رنه‌وه. ئه‌وانه‌ی دیكه كه له دووی چه‌كه‌ره‌ی ڕاستین .ده‌بێ له هێوری مێشك دوور بكه‌وه‌نه‌وه و ژیانی خۆیان ترخان بكه‌ن بۆ هرووژاندنی پرسیار. بێ سێ و دووكردن پاڵ دانه‌وه و مێشك سپاردنت ده‌وێ یان له دووی ڕاستی خۆتی لێ هه‌ڵده‌كه‌ی" .به‌ده‌م ئه‌م لاولا كردنه‌وه جینگڵی دا وخه‌وه‌كه‌ی دادی نه‌دا له دڵه‌وه وتی ئه‌و هه‌تیوه سه‌ر چه‌وره مێشكی په‌رێشان كردووم. خۆ من كۆلكه‌سه‌وادێكی سه‌رده‌می فه‌قێه‌تی و بڕێك مه‌ولوونامه و ژیان نامه‌ی پێغمبه‌رانم خوێندووه‌ته‌وه. ئه‌م یه‌ڵا و گووزی ناخافڵه و به‌چكه فیلسووفه چۆن له به‌ر لووتمدا زه‌ق بووه‌ته‌وه. هه‌موو دووكانداره‌كان گوێ بۆ ڕاده‌گرن. جاران ده‌مڕاسیان من بووم ئێسته له‌وه ده‌چێ به‌ره‌به‌ره ڕه‌وڕه‌وه له گلۆربوونه‌وه‌دابێ.چاوێكی له خشخشه ڕه‌شه‌كه كرده‌وه كه حه‌یده‌رنامه‌یه‌كی تێدابوو. زۆرجار خوێندبوویه‌وه، ناوکێک بێ دەنگ سەوز دەبێ و گەشە دەکات، دارێکێش بە نرکەوە دەشکێ و دەکەوێ. تێکڕمان بە هاوارە و دروست بوون کپ و بێ دەنگە. لە بێدەنگیدا گەورە ببە.....
برچسب‌ها: ڕۆمانی خۆم
📚"مشتێك له گشتێك"
🔸ستیو توڵتز.
✍️وه‌رگێڕانی پاژێك به كوردی:عابید حسه‌ینی
📚"Martin," Dave shouted, "if anyone...anyone...ever... touches you...or hits you...or pushes you...or even so much as looks at you funny, you come to me and I will ANNIHILATE them! You understand?" I didn't understand. Neither did the crowd. "You are now under our protection, OK?" I said OK. The mob was silent. Dave spun around to face them. "Anyone have a problem with that?"
No one had a problem with that. They squirmed like they were all caught on a hook. "Right." Then Dave turned to me and said, "Smoke?" I didn't move. He had to put the cigarette in my mouth and light it. "Now inhale.
🔹ده‌یڤ قیڕاندی به سه‌رمدا" هۆی مارتین" له‌مه به‌دواوه. هه‌ر كه‌سێك... تاقه كه‌سێك. په‌نجه‌ی بۆ درێژ كردیت...یان لێیداییت... پاڵی پێوه‌ناییت.... یان نه‌خه‌یه‌ر لار تماشای كردیت. گورج دێیت به خۆم ده‌ڵێی تا ورد و خاشی بكه‌م. تێگه‌یشتی؟ من كه تێنه‌گه‌یشتم. ئاپۆره‌ش هه‌ر وه‌ك من تێنه‌گه‌یشتبوون. تۆ ئێسته ئێمه‌ت له پشته. بڵێ باشه!
-وتم باشه!
ئاپۆڕه مات ببوون. ده‌یڤ وه‌رسۆڕا تا له ڕوویاندا ڕاوه‌ستێت. نركاندی كه‌سێك ده‌ردێكی هه‌یه؟
كه‌س جیكه‌ی لێوه‌نه‌هات.دتوت ماسین به قولاپه‌وه‌بوون هه‌ر جینگڵیان ده‌دا.
ده‌یڤ گوتی: ده‌ی زۆر باشه!" ئه‌مجا ڕووی له من كرده‌وه و وتی:" جگه‌ره؟"
جووڵه‌م لێوه نه‌هات. خۆی سیگارێكی ته‌پانده لای لێوم و خۆیشی دایگرساند.
وتی: زووبه مژێكی لێبده.
🔸 I inhaled and coughed violently. Dave patted me on the back in a friendly manner. "You're all right, mate," he said, with a toothy smile. Then he walked away. The crowd was too stunned to move. I struggled to keep my equilibrium. I'd thought I was in for a beating, not a saving. I was a protected species now. It puffed me up like a blowfish. I turned to the confused horde and offered them a challenge with my eyes. They all looked away, every last eye.
هه‌رمژم لێدا كه‌وتمه قڵخه قڵخ. ده‌یڤ خۆماڵیانه دایه پشتمدا و به بزه‌یه‌كی گاڵته‌جاڕانه‌وه وتی" بۆی دامه‌چۆ هه‌ڤاڵ" و لێم دوور كه‌وته‌وه.ئاپۆره گێژ و وێژ چه‌قیبوون. هه‌وڵمدا خۆمڕاگرم. وامدانابوو تێرشه‌ق بكرێم نه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌رزی بانان ڕزگارم بێت. ئێسته من جۆره بوونه‌وه‌رێكی پارێزراو بووم. وه‌ك تیزانگ هه‌ڵمسابووم. چاوێكم گێڕا به سه‌ر مۆڵه گاله‌كه‌دا و به‌چاو داوای شه‌ڕخوازم ده‌كرد. هه‌موان چاویان لێدزیمه‌وه. تاقه چاوێك نه‌ما.
📚https://t.me/asoyzhyanisaheb
📚په‌لامارێك بۆ قانێع
🔸مەتاعی قانێع
✍️عابید حسه‌ینی
🔸به ده‌سمایه‌ی ژیانم بیری نیشتمانیم كڕی. هه‌ر تۆزقاڵه مناڵێك بووم خۆم خسته ناو گێژی خه‌ته‌ر .شێعر و نوكته و فیكری ئه‌دیب و سروشتی گێژ و وێژ به لافاوی خه‌یاڵ له هه‌وراز و لێژ ساف و ڕۆشنه به شه‌وچراغی شوعله ڕێژ .لووس و پووس چ ده‌زانن له قه‌ناعه‌تی قانع به كه‌لام و قه‌سیده‌ی گه‌وهه‌رین یان په‌ندی مه‌رهه‌مین و شابه‌یتی ئاودار؟ ئه‌مانه ده‌وری ژینی منن.بڕوای مه‌تینی كوردانی خواهانی وه‌ته‌نه. ده‌نا قافیه‌م له به‌زما بێ وسعه‌ته و به نانی وشكه‌وه كاری شاق به هۆی نه‌قدی ئه‌مه‌له‌وه‌یه ده‌نا خه‌یاڵاتی شاعیر باخ و بێستانن.دڵم ئه‌یوانسه‌رای خاسه. له كاتێكدا قانعی و به‌دبه‌ختی، شێخ و به‌خشش دژی یه‌كه‌ن. قه‌ت مه‌رحه‌بای كۆمه‌كم نه‌كردووه.به وێنه‌ی جێی پێ بێ بان و ده‌ركه‌م. قه‌د مه‌عنا به پاره‌ی ناڕه‌وا ناگۆڕمه‌وه. پزووسكێك چرای به‌ختی منه.ئه‌ندیشه تاقه بژیومه.
📚" بۆچی قوتابیان خۆشیان له قوتابخانه نایه‌ت.
" Why Don’t Students Like School ?"
✍️خوێندنه‌وه و وه‌رگێڕان : عابید حسه‌ینی
📒كه‌ره‌ستی به‌ڕۆژ و ئیسلایدی زرق و برقداریش فریای دۆخی سه‌قه‌تی فێركاری نه‌كه‌وت. ئاستی مامۆستا. سیستمی"مانا" له په‌روه‌ده‌ی سه‌قه‌تدا جێ گۆڕكێی پێكراوه بنگا فێرگه‌یه‌كان په‌روه‌ده‌یان له ئاستی تێكۆشان بۆ چه‌سپاندنی "مانا" دافلیقاندوه.
🔸ویلیا‌م تی ویلینگهام( Daniel T. Willingham) زانا و بیرمه‌ندی ده‌روونناسی ئامریكایی له‌م په‌رتووكه‌دا ئاماژه به شه‌ش خاڵی گرینگ ده‌كات پێویسته فێرخواز و مامۆستا و بنه‌ماڵه‌كان بزانن.
ئه‌م ڕسته شتێكی گشتی و ئاساییه بۆ مرۆڤ " كاكه دڵم پێوه نییه بچمه‌وه فێرگه!. یانی فێرگه بۆ منداڵان و گه‌نجان جێی سه‌رنج نییه و شكه‌ستی هێناوه. له‌م كتێبه‌شدا باسی پێویستی چاكسازی تاقیكردنه‌وه‌كان و گۆڕینی ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كان ناكات. به‌ڵكوو بابه‌ته‌كه شتێكی قووڵتر وبنه‌ڕه‌تی تره كه له حه‌وت خاڵدا دێته به‌رچاو:
🖊خاڵی یه‌كه‌م: مێشك حه‌زی له بیر كردنه‌وه نییه!
🔸بۆچی واده‌رده‌كه‌وێ كه هه‌رزه‌كاره‌كان وا سواری كه‌ره‌سته‌ی ئیلكترۆنیكی بون كه قه‌رار نییه دابه‌زن؟ بۆ له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌له زێڕینه پڕ له زانیاریه به‌لاشه بۆ گه‌شه‌ی زانیاری بقۆزنه‌وه ده‌چن به‌لای یارییه گه‌مژه‌كانه‌وه.؟
ئه‌م پرسیاره چه‌قبه‌ستوانه زۆر باون و به شێویه‌كی زه‌قكراوه‌ش نادادپه‌روه‌ری زۆری تێدایه.
وه‌ك گه‌وره‌ساڵان و مامۆستاكان و دایكان وباوكان پێویسته شتێك سه‌باره‌ت به كاركردی مێشك بزانین و تێبگه‌ین بۆچی مێشك وا له هه‌رزه‌كاره‌كان ده‌كات به‌و شێوه هه‌ڵس وكه‌وت بكه‌ن؟
📙یەکەم شتی سەرسووڕهێنەر کە دەبێت وەریبگرین ئەوەیە مێشکمان لە ڕاستیدا حەزی لە بیرکردنەوە نییە. ئێمە لێرەدا باسی بیرکردنەوەکانی ڕۆژانە ناکەین، بەڵکوو باسی ئەو پرۆسە مەعریفیانە ده‌كه‌ین کە وزەیان زۆر ده‌وێت و ئاستیان بەرزتره و لە کاتی خوێندنەوەی دەقێکی سەخت یان چارەسەرکردنی کێشەیەکی ئاڵۆزی بیرکاری‌دا بەکاریان دەهێنیت. تەنها بیر لەوە بکەرەوە کە مێشك له كاتی شیکردنەوەی مەتەڵێک داوای باج ده‌كات! ئەوە ئەم جۆرە پرۆسەی بیرکردنەوەیە کە مێشکی مرۆڤ حەزی لێی نییە. لە ڕاستیدا مەیلی سروشتی ئەو ئەوەیە کە هەوڵ بدات بە تەواوی لێی دوور بکەوێتەوە. هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌بێ بڵێین مێشك له بیركردنه‌وه‌دا خاو ده‌رناكه‌وێت، بەڵکوو پێویستی بە بڕێکی یه‌كجار زۆر وزە هەیە. لە سەردەمی راوچی بوونی باوباپیرانی سەرەتایی ئێمەدا، بە دڵنیاییەوە ئەو وزە زۆره له شوێنی خوێدا به كار ده‌برا. مێشك به‌شی هه‌ره‌زۆری وزه‌ی خۆی بۆ ئه‌و پڕۆسانه ته‌رخان كردووه كه گرنگن بۆ مانه‌وه و به‌رده‌وامی مرۆڤ وه‌ك دیتن و جووڵه‌كردن. به‌م هۆوه هێزی دیتن و جووڵه‌مان چالاكتره. بۆ میناك ماشین حیساب خێراتر كاری بیركاری ڕاده‌په‌ڕێنی، بەڵام هێشتا هیچ پێژمێرێك ناتوانێت بە درێژایی کەنارێکی بەردینی دەریادا بڕوات. ئه‌م ئه‌وه ده‌ر ده‌خات هه‌رچه‌ند مێشكمان له بینین و جووڵه‌دا باشه به‌ڵام له بیركردنه‌وه‌دا ته‌ڕه‌ماش و قه‌نه‌له‌شه. ئه‌ی بۆ له ناسینه‌وه‌ی نموونه‌كان و چێوه‌كان باشین؟ ئه‌مه‌ش پێویستی به وزه‌ی زۆر هه‌یه.بوونی ئه‌م لێهاتوویه له ناسینه‌وه‌ی میناك و چێوه نموونه‌یه‌كان به یه‌كم سه‌رنج واده‌كات دواتر به خێرای لێكی بده‌ینه‌وه و له گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌ڵیانبسه‌نگێنین. ئه‌مه واده‌كات له دیته‌نه‌وه‌ی دواتر دا زۆر پێویستمان به وزه نه‌بێت. تەنها بیر لەوە بکەرەوە کە کۆرپە چۆن فێری قسەکردن دەبێت. کەس دای نانێ تا وانه‌ی قسه‌كردن و ڕێزمانی فێربكات. بەڵکوو کۆرپە بە غەریزە شێوازەکانی زمان دەبینێت و بە هەندێک بارودۆخ و شتەوە دەیانبەستێتەوە. بەم شێوەیە “دایک” و “باوک” ناوەکانیان وەرگرتووە، و چۆن کۆرپە فێردەبێت دەنگێکی وەک “ماڵئاوا” دەربکات کاتێک کەسێک دەڕوات.
ئێمه زانیمان ناسینه‌وه‌ی نه‌خشكان ڕێگره له‌وه‌ی مێشك وزه‌ی زۆر به كار ببات. بەڵام ئامرازێکی تری مەعریفی هەیە کە ڕێگرییمان لێدەکات له‌وه‌ی دیسان مێشكمان بانگهێشت بكه‌ینه‌وه بۆ میناك لەکاتی شانە كردنی قژماندا: ئه‌ویش یادەوەریه.
🖊خاڵی دووهه‌م:
✏️Humans have two equally important types of memory.
📙مرۆڤ دوو جۆری یاده‌وه‌ری گرنگ و یه‌كسانی هه‌یه.
🔸بیهێنە بەرچاوت ئەو هەوڵەی کە پێویستە ئەگەر هەر جارێک پیازێکت وردکرد، ناچار بیت سەرلەنوێ بزانیت: لە چ گۆشەیەکدا دەبێ چەقۆکە بگریت و لە کوێدا بیبڕیت؟ خۆشبەختانە مێشکمان بە شێوەیەک گەشەی کردووە کە ڕێگەمان پێدەدات چارەسەری کێشەکانی ڕابردوو کۆبکەینەوە – لە یادەوەریدا. یادەوەریمان دەکەوێتە دوو بەش. بیرەوەری کارکردن باشترە وەک جۆرێک لە هۆشیاری بیری لێبکرێتەوە. ئێمە ڕاستەوخۆ لە ژینگەکانمانەوە زانیاری وەردەگرین و بیرگەی کارکردن مامەڵە لەگەڵ ئەو زانیاریانە دەکات کە گونجاون لەگەڵ ئەو ئەرکەی کە لەبەردەستدایە. بۆ نموونە کاتێک ئێمە ژمارەیەکی تەلەفۆن بە شێوەیەکی کاتی لەبیر دەکەین یان دەژمێرین کە چەند پیاز ورد کراوە، ئەوە بیرگەی کارکردنمانە کە ئەو ژمارانە هەڵدەگرێت. بەڵام بیرگەی کارکردنی لەڕادەبەدەر لە توانای خۆیدا بڕێك سنووردارە. تەنها دەتوانێت لە یەک کاتدا حەوت بابەتی بچووک ڕابگرێت یان شه‌ن و كه‌وی بکات. هەرچەندە لایەنێکی باش لەم سنوورەدا هەیە. ئایا دەتوانیت بیهێنیتە بەرچاوت کە هەموو ژمارەیەکی تەلەفۆن کە بینیوتە بۆ هەمیشە لە مێشکت‌دا جێگیر بێت؟ تەنها هەندێک لەو شتانەی لە بیرگەی کارکردندان دەگوازرێنەوە بۆ فۆڕمی دووەمی بیرگە. ئەمە یادەوەری درێژخایەنە، ئه‌ویش کۆگای گەورەی زانیاری مێشکه. ئه‌م گواستنەوەیە تەنها لەو کاتەدا ڕوودەدات کە زانیارییەکان بە گرنگ هەژمار بکرێن. یادەوەری درێژخایەن ئەو شوێنەیە کە مێشک زانیاری هەڵدەگرێت، بەڵام بەبێ ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگادار بین خۆبۆخۆ كۆ ده‌بێته‌وه. لەوێدا زانینەکە دادەنیشێت تا كاتی پێویست .ئەوە چۆنە بەبێ ماندووبوون دەزانین کە پڵنگەکان هێڵیان هەیە یان ئێمە پیازی سوورمان پێ باشترە. پرۆسەی وەبیرهێنانەوە زانیارییەکان دەگوازێتەوە بۆ بیرگەی کارکردن تا جارێکی دیکە ئاگاداری بین. لێکچوونێکی جوان بۆ بیرگەی درێژخایەن و کارکردن بریتییە لە چیپی ڕامی کۆمپیوتەر و هارد دیسک. ڕام، یان بیرگەی دەستگەیشتن بە شێوەی هەڕەمەکی، ئەو شوێنەیە کە ئامێرەکان زانیاری پێویست بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەکان هەڵدەگرن، بەڵام بۆ ماوەیەکی زیاتر لەوە. لە لایەکی ترەوە هارد دیسکەکان داتای بەڕاستی گرنگ بۆ هەمیشە هەڵدەگرن. لە ڕاستیدا بەو پێیەی یادەوەرییەکانی مرۆڤ سیستەمێکی هێندە کارامەیە بۆ پرۆسێسکردن و هەڵگرتنی زانیاری، زانایانی سەرەتایی کۆمپیوتەر لە ڕاستیدا مێشکی مرۆڤیان وەک مۆدێلی خۆیان وەرگرتووە و کۆمپیوتەریان دیزاین کردووە بۆ ئەوەی لێی وەربگرن!
🖊خاڵی سێ:
✏️Learning is a heavily context-based process.
📙بۆ فێر بوون ده‌بێ بناونه‌كه‌ی پاش هه‌ڵبه‌سرابێت.
🔸بۆ ئەو کەسەی کە زمانی دایكی ئینگلیزیه ، فێربوونی زمانی ئەڵمانی، لە کاتێکدا سەختە، بەڵام به‌قه‌ت فێربوونی زمانی ژاپۆنی بۆی ئه‌سته‌م نییه. بۆچی واییه؟ تۆ پێت وابوو کە بەو پێیەی هەردووکیان زمانی بیانین، فێربوونیان بە یەکسانی قورس دەبێت.بەداخەوە بۆ ئەو تاراوگەیانەی کە ئینگلیزی زمانن لە ژاپۆن، تەنها مێشک بەو شێوەیە کارناکات. راستیه‌ك هه‌یه مێشك بۆ زانیاری نوێ و گۆچ نه‌كراو خۆی ناڕه‌تێنێ. كه‌یفی له زانیاری كلكدار و ڕیشه داكوتاوه كه پێشتر تۆزێك بۆنی كردبێت. واباشتر له پاڵ زانیارییه نوێكدا بڕێك شتی ناسیاو وڕێگه خۆشكه‌ر هه‌بێت. كه‌واته هاتوو ناوه‌رۆكی بنه‌توودار نه‌بێت تا كاریان له گه‌ڵدا بكه‌ین درووست كردنی پردی په‌یوه‌ندی قه‌تماغه نابه‌سێت و جه‌سپاندنی زانیاریه‌كان كه‌م ڕه‌نگ ده‌بێت .
ئێوه بێن ئه‌م بڕگه‌یه له‌ته‌له‌ته چاو لێبكه‌ن.
ئه‌مه كرده‌یه‌كی ساكاره به‌ڵام گرینگه: سه‌ره‌تا شته‌كان له ده‌سته‌ی جیاوازدا ڕێكده‌خه‌یت. ئەمە بە شێوەیەکی باو لە ڕێگەی هەماهەنگی ڕەنگەکانەوە ئەنجام دەدرێت و ڕەنگە یەک گروپ بەس بێت بەپێی بارودۆخەکەت. هاتوو له به‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته‌كانی ژیان له شوێنه‌كه‌ت نییه ناچاریت بار بكه‌یت. له قۆناخی دواتر دا ده‌ست ده‌كه‌وێت و تۆكمه ده‌بێت.به‌ڵام شتێكی گرنگ هه‌یه ده‌بێ له‌به‌ر چاوی بگریت. زیاده‌ڕه‌ووی له ئه‌ركه‌كاندا مه‌كه. دایمه گووتوویانه كه‌مكه‌م و خۆشخۆش.
تێگه‌یشتن باسه‌كه باسی چی ده‌كات؟
له‌به‌رچاو بگرن كه‌ره‌سته‌یه‌كی جلشۆردنتان كڕێوه. بۆ خوێنه‌نه‌وه‌ی ڕێنوێنیه‌كانی كارا كردنه‌وه‌ی ده‌بێ مێشكت بخه‌یته گه‌ڕ. هاتوو به وڵامه‌كه‌ت نه‌گه‌یت شه‌كه‌ت ده‌بیت. ئه‌مه له به‌ر چییه؟ له به‌ر ئه‌وه‌یه بنا‌وان و بنه‌توو له هه‌نبانه‌ی مێشكدا ده‌س ناكه‌وێت تا ڕسته‌ی ڕێنوێنیه‌كانی پێ لێك بده‌یته‌وه.
كاتێ چاو له‌م بابه‌ته ده‌كه‌یت. ده‌رخه‌ری ئه‌ویه ده‌بێ مامۆستایان ڕچاوی به‌ر له فێربوون بكه‌ن تا بزانن بۆ وتنی بابه‌ته‌كانیان زه‌ویكه خۆشكراوه یان شێف بڕیاوه. ده‌بێ مامۆستا ئه‌رخه‌یان بێت له‌وه‌ی قوتابیه‌كانی به ئاستی دڵگرمی له شته‌كه گه‌یشتوون و زه‌ویه‌كه پوخت كراوه جا ئه‌وجار كه‌وێته‌كارا كردنه‌وه‌ی بابه‌تی سه‌ره‌كی. كاتێ شته‌كان به‌م ئاقارانه‌دا تێپه‌ڕ بێت ئه‌وه بار‌و دۆخ بۆ كێشه‌گه‌وره‌كانیش ده‌رخسێت. بۆ میناك به‌ر له‌وه‌ی قوتابی فێر بێت تاكوونێ چێوه‌ی جه‌غزێك به‌ده‌ست بێنت. پێویسته سه‌ره‌تا هه‌توانی لیکدانی هه‌بێت.
🖊خاڵی چوار:
📙بنه‌مای ڕاستیه كێ‌و له بن دێنێ.
🔸زۆر كه‌س حه‌زی له بینینی فیلمه. به‌ڵام خۆ كه‌س بۆ ئه‌وه‌ی به شوێنی هه‌ستیاری فیلمه‌كه بگات له گه‌ڵ كه‌س كێبه‌ركێ ناكات بۆ ئه‌وه بگاته شوێنی هه‌ستیاری فیلمه‌كه.هه‌رچه‌نه ئه‌وه باشترین ساتی فیلمه‌كه بێت. ده‌نا سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كه تێك ده‌ته‌پێت و هاتوو باز بده‌یته قۆناخی دواتر ئه‌وه شوێنی هه‌ستیاری فیلمه‌كه بزر ده‌بێ و هیچ ده‌سكه‌وتێكی نابێت. هەمان شت بۆ فێربوونیش ڕاستە. زۆربەی مامۆستایان دەیانەوێت خوێندکارەکانیان پەرە بە بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و توانای شیکارییان بدەن. ئەمەش شتێکی تێگەیشتووە چونکە ئەمانە کارامەیی بەنرخن. بەڵام پێش ئەوەی خوێندکاران بتوانن ئەوە بکەن، زۆر گرنگە کە تێگەیشتنێکی پتەو لە ڕاستی و بنەما بنەڕەتییەکانی بابەتەکە پەرەپێبدەن. تەکنیکێکی سەرەکی بۆ بەدەستهێنانی ئەمە ئەوەیە کە پێی دەوترێت chunking. یەکێک لە گەورەترین سنووردارکردنەکان کە مێشکمان دەبێت مامەڵەی لەگەڵدا بکات، سنوورداربوونی یادەوەری کارکردنیەتی، بەڵام چارەسەرێک هەیە: ئەگەر ئێمە "چەنک" بکەین، یان بەشەکانی زانیاری لەسەر بنەمای ڕاستییەکان لە بیرگەی درێژخایەندا بەیەکەوە ببەستینەوە ئەوە بیرگەی کارکردنه بۆ حیسابکردنی ئەرکە ئاڵۆزەکانی تێفكرین ساناتره.با بزانین ئه‌مه چلۆن كار ده‌كات؟ وا بزانه ده‌بێ پیتەکانی وشه‌ی O C G N O N I T I لەبه‌ر بکەیت، بۆ ئەوەی ئەوە بکەیت، دەتوانیت یان نۆ پیتی تاک تاك لەبیر بکەیت، یان دووبارە ڕێکیان بخەیتەوە بۆ وشەی "ناسین" تا بتوانی له به‌ری بكه‌یت. ئەم تاکە وشەیە بە تەواوی هەمان زانیاری ئەو نۆ پیتە لەخۆدەگرێت، بەڵام تەنها یەکێک لە شوێنەکانی ناو بیرگەی کارکردنت بەکاردەهێنێت.
دەتوانرێت هەمان تەکنیک بۆ لەبیرکردنی ڕاستییەکان بەکاربهێنرێت. لەگەڵ کۆکردنەوەی زانیاری ڕاستەقینەی بیرەوەری درێژخایەن، مێشک دەست دەکات بە دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان خاڵەکانی زانیندا.
🖊خاڵی ٥
📙پرۆسه‌كانی فێركاری منداڵان زۆر له یه‌ك ده‌چن و جیاوازیان كه‌مه.
🔸زۆرجار بیستووتانه هه‌ر كه‌س ده‌ڵێ كاكه من به شێوازی دیتن چاكتر فێرده‌بم یه‌كێكی ده‌ڵێ به بیستن و كه‌سێكی دیكه به هه‌ست پێكردن. ئه‌م یانی ئه‌وان جۆگه‌له‌ی كێشانی زانیاریان بۆخۆیان دیاری كردووه. ئه‌مه شتێكی چاكه. به‌ڵام ده‌كرێ بڵێیی باشه؟ ده‌یان لێكۆڵینه‌وه ده‌ریانخستوه كاتێ به دڵخوازی منداڵان هه‌موو كه‌ره‌سته‌یه‌ك دابین ده‌كه‌ی. چڵووسكێكی لێ هه‌ڵنكڕاوه و جیاوازی ئه‌وتۆی نه‌بووه. به‌ڵام ئه‌مه له ده‌روونناسی په‌روه‌رده‌ییدا تێڕوانینێكی هه‌ڵه‌یه. هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك پشتگیری ئه‌م گریمانه‌ی نه‌كردووه. به‌ڵام په‌ڵپ و به‌هانه مه‌هێره‌وه كه نه‌خه‌یر چوونكوو فڵانه كه‌ره‌سته و فیساره شتم نه‌بوو بۆیه به خه‌سار چووم و نه‌متوانی خه‌ڵاتی نوبێل به‌ده‌ست بێنم. له ماوه‌ی په‌نجا ساڵی ڕابردوودا ئه‌م ڕوانگه‌یه جێگیر بووه و به ڕاڤه وڕاهێنانی یارمه‌تی گه‌یاندووه.بنكه فێركاریه‌كانی ڕۆژئاوایی زۆری له مامۆستاكان كردوه تا هێز و گوڕی زۆر ته‌رخان بكه‌ن بۆ ئه‌م جۆگه و بناوانه دیاری كراوانه‌ی فێربوون كه خۆیان په‌سه‌ندیان كردوه. كاتێك جوان بیری لێده‌كه‌یته‌وه قۆرتمێك دیاره:
چه‌ند ڕێڕه‌وێك دیاری كراوی بیستن، بینراو و هه‌ست پێكردن دانراون بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریه‌كان بچنه بیرگه‌ی درێژخایه‌ن. ئه‌وه‌ی لێره‌دا جه‌ختی له سه‌ر ده‌كرێته‌وه دیارده‌ی "مانایی " ئه‌و بابه‌تانییه. به‌ڵام ئه‌م جۆگه كێشا‌و ودیاریكراوانه و ته‌نانه‌ت له‌مانه‌ش چاكتر نه‌یان توانیوه وه‌رگرتنی "مانا" چكێك زیا‌و بكه‌ن. ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌ێنێ كه مناڵه‌كان له توانیدا یه‌كه‌ن و جیاوازیان نییه. بێگمان كه‌سانێك له بیركاریدا شیاون و كه‌سانێكی دیكه له وێژه‌دا نوقم بووگن.
به‌ڵام به كرده‌وه شتێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایان ئه‌م شێوازه لابه‌رن:باشتر واییه مامۆستا بیر له ناوه‌رۆك بكاته‌وه تا جۆگه‌كانی گه‌یاندن. بۆیە، ئەگەر تۆ مامۆستایت، واز لە بەفیڕۆدانی هەموو کاتەکانت بێنە لەسەر پێشکەشکردنی سلایدی زرق وبرقدار! هیچ سوودێکی نییە فێرخواز ناچار بکرێت لە ڕێگەی شێوازی زانستی بێ بنەماوە فێربێت. ده‌كرێ بڵێین هه‌ر جۆره فێركاریه‌ك جا چه بیستنی بێ یان دیتنی و هه‌ست پێكردنی كاتێ به كه‌ڵكه یارمه‌تی بواری گرتنی" مانا" بدا شتێكی باش و به كه‌ڵكه.
🖊خاڵێ٦
No one is born with a fixed intelligence level
📙كه‌س وا له دایك نه‌بووه ئاستی زیره‌كیه‌كه‌ی جێگیر و نه‌گۆڕ بێت.
🔸بۆ ماوەیەکی زۆر، وا گریمانە دەکرا کە منداڵان بە بەهرەکانیانەوە لەدایک دەبن و وه‌ك به‌ردێك جێگر بووه؛ خەڵک وەرزشوان یان زیرەک بووگن و هیچ شتێک نەیدەتوانی ئەوە بگۆڕێت. بەڵام ئەم گریمانانە لەم دواییانەدا کەوتوونەتە بەر هێرش. لە مشتومڕی سروشت بەرامبەر بە پەروەردەکردندا، پەروەردەکردن دواجار خەریکە شایستەی خۆی بەدەست دەهێنێت. ئێستا دەزانین کە زیرەکی دەرئەنجامی ژنێتیك و ژینگەیە. زیرەکی لەسەر بنەمای توانای مێشک دامەزراوە. بەڵام بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە، دەرکەوتووە کە مێشک لە ڕادەبەدەر خۆگونجێنه. ئەمە بۆ ئینکاری ئەو ڕاستییە بایۆلۆژییە نییە کە منداڵان بە ئاستی جیاوازی زیرەکی لەدایک دەبن؛ تەنها ئەوەیە کە دەتوانرێت ئەو ئاستانە بگۆڕدرێن. بەڵام ئەمە پێویستی بە هەوڵی بەردەوام هەیە. لێ ئه‌مه دوا قۆناخ نییه. دەردەکەوێت کە هۆکارە ژینگەییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو مانادارترن لە پێکهاتەی دیاریکردنی زیرەکیدا. تا هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو وا بیر دەکرایەوە کە کاریگەریی هۆکارە ژینگەییەکان لە ڕادەبەدەر سنووردارە. زیره‌كی تاكه بوار نییه بۆ زاڵ بوونی ژینگه به سه‌ر ژنێتكدا. بۆمیناك کەسانی به‌ركه‌وته‌ی بڕبڕەی پشت دەتوانن بە دەستی كه کەمتر پێ ده‌نووسن فێری نووسین بن. بەڵام پێویستی بە مەشقکردن هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو پەسەندکردنەی کە لە جینەکانیاندا کۆدکراوە. ئه‌وه‌یش به خوێنكار بوترێ ڕاده‌ی زیركی به تیر وپشك به‌ركه‌وته ئیتر بۆ هان دان نابێت و له تێكۆشانی ده‌خات. بۆ به‌ربه‌ركانێ له گه‌ڵ ئه‌مه ده‌بێ به فێركار بوترێ ده‌توانێ ڕاده‌ی زیره‌كی خۆی به‌رێته سه‌ره‌وه. ئیتر لێره‌دایه كاری فێركاری چالاك دێته گۆڕه‌پانه‌وه.
🖊خاڵی٧
📙فێركاریش وه‌ك هه‌موو كارامه‌ییه‌كان ئاڵكاوییه:
🔸ده‌بێ ڕاڤه وڕاهێنانی زۆر چاكی له پشت هه‌بێت. هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی زۆربه‌ی په‌روه‌رده‌كاریه‌كان له‌وه‌دایه. مامۆستا به شێوه‌یه‌كی تاك وانه ده‌ڵێته‌وه و له پۆله‌كه‌ی خۆیدا قه‌تیسه. ئه‌وه‌ی كه مامۆستیان له كاتی وانه وتنه‌وه‌دا به ته‌نیان به ئه‌رێنی و نه‌رێنی شتێكی خراپه.
دامه‌زراوه په‌رورده‌یه‌كان له قنگه‌وه له‌غاوی كاره‌كه ده‌كه‌ن. له جیاتی ئه‌وه‌ی كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی مامۆستا بكه‌ن پڕژاونه‌ته سه‌ر لق و پۆ. ده‌بێ بزانرێت. قسه‌ی یه‌كه‌م و كۆتایی له په‌روه‌رده مامۆستا ده‌یكات. هه‌زار كه‌ره‌سته‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ بده‌یته خوێندكار تا مۆستا به هۆش و گۆش نه‌وێ تڵپاتی ته‌ڕ ناهێنێ. مێشکی مامۆستایان بە تەواوی وەکو مێشکی خوێندکارەکانیان کاردەکات. واتە هەمان بنەما مەعریفیەکان دەبێتە هۆی سەرکەوتن. لە ڕاستیدا زۆربەی مامۆستایان هه‌ر لە پێنج ساڵی یەکەمی وانەوتنەوەیاندا شێوازی وانه‌وتنه‌وه‌ی خۆیان بەدەست دەهێنن. دوای ئەوە بەزەحمەت هیچ شتێک دەگۆڕێت. توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠٠٥ی نووسینگەی نیشتمانی توێژینەوەی ئابووری ئەمریکا لە ڕاستیدا دەریخست کە تەنها لە دوو ساڵی یەکەمی وانەوتنەوەدا بوو کە مامۆستایان بەشدارییەکی ئەرێنییان لە فێربوونی خوێندکاراندا کردووە. ئه‌وه‌ی زیان ده‌گه‌ێنێ به فێركاری نه‌بوونی چالاك كردنه‌وه‌ی كارامه‌یی له مامۆستادا داییه. هاتوو داواكاری پێداچوونه‌وه و ئاست به‌رزی له مامۆستا نه‌كرێت. ئاش هه‌مان ئاشه.
📚ژولوێڕن هه‌ژده ساڵ بەر لەوەی بچێته تاران هاتوەتە سەقز
✍️عابید حسه‌ینی ( چاوشین هه‌ژار)
📖🖊ساتێك وێڕای نووسه‌ری ئاونگاردی سه‌قزی " عه‌بدوڵڵا ناهید.( ئیفتخار)
🔸بێ ئاگا له به‌ر قاپیه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆماندا. به ئاگا له ورده نووسه‌ری كه‌ن و كولێنی دوونیا.
✏️ئیسماعیل مه‌حموودی له كتێبی " گوتاری تازه‌گه‌ریی كوردی" ده‌ڵێن:" زۆربه‌ی ڕۆشنبیران و نووسه‌ران و هه‌ر وه‌ها به‌شێكی به‌رچاوی مامۆستایانی زانكۆ ماركێتێكی قه‌ره‌باڵغیان په‌یدا كردوه و له په‌سا ڕۆڵی گه‌ڕیده ده‌گێڕن، به‌رده‌وام خه‌ریكی هێنان و هاورده‌كردنی شتی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی تیورێك له وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ته‌نانه‌ت وڵاتانی دراوسێن . به‌رده‌وام خه‌ریكی نواندن و پیشاندان و فرۆشتنی چه‌مكی نوێ و بیرمه‌ندی نوێ و سه‌رقاڵی داسه‌پاندیانن." ئه‌م له سه‌ر ئه‌و داخه‌یه له به‌ر كوانووی خۆمانه‌وه هه‌وڵمان نه‌داوه نه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره زۆر نه‌گونجاو بێت. به‌ڵام ئاوڕێك له خۆیشمان بده‌ینه‌وه دونیا ناڕووخێت و به‌ڵكوو پێویست و به‌نرخه.
🔸خوالێخۆشبوو عه‌بدوڵڵا ناهید له دایكبووی ساڵی ١٢٧٠ی كۆچی له گوندی باو و باپیرانی سڵێمانكه‌ندی و مردنیش له ساڵی ١٣٢٤ی كۆچی‌دا. جگه له ده‌ستێكی به‌هێز له نووسه‌ریدا. له نگاره‌كێشاندا بلیمه‌ت و به‌رچاو بوو. تابلۆی ڕه‌نگاڵه‌ی جوانی له سروشتی كودستان و به تایبه‌ت شاری سه‌قز نه‌خشاندوه. كاری ڕامیاری كردووه و ڕۆمانیشی نووسیوه. له ساڵی ١٣٢٠دا له چاپه‌مه‌نی خاور له تاران دوو ڕۆمانی له كڵ ده‌رهاوردوه. یه‌كه‌م ڕۆمانێك به ناو " چلۆن چووم بۆ موڕیخ؟" و " پاڵه‌وانانی نه‌ناسراو" له ساڵی ١٣١٩دا. ڕۆمانی " پاڵه‌وانانی نه‌ناسراو" ده‌مانباته‌وه بۆ سه‌رده‌می هێرشی مه‌غوول و باسی له خۆ بردووی و له ڕۆژهه‌ڵات ده‌كات له به‌رانبه‌ر ئه‌م هێزه ماڵوێرانكه‌ره و وه‌درنانی خوت وخوێری له ئاخی نیشتمان. باسی زبروزه‌نگی وكرده‌وه دزیوه‌كانی مه‌غووله‌كان و گۆڕینی شوێنه‌ناوه‌كان و هاندانێكه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ڕامه‌تی له ده‌سچوو.
🔸به‌ڵام شتێكی تایبه‌ت نووسینی ڕۆمانی دوو به‌رگی" چلۆن چووم بۆ موڕیخ؟ ه" ئه‌م ڕۆمانه ده‌مانخاته‌وه یادی كتێبی" چوون بۆ مانگ"ی ژولوێڕن نووسه‌ری سه‌ده‌ی نۆزده‌ی وڵاتی فه‌ڕانسه. ئه‌م كتێبه‌ی ژولوێڕن له ساڵی ١٣٣٧ ی كۆچی به فارس زمانه‌كان ناسراوه یانی هه‌ژده‌ساڵ دوای نووسینه‌كه‌ی به‌ڕێز "ناهید" ده‌كرێ ناهید به پێشه‌نگی چیرۆكی زانستی خه‌یاڵپڵاویانه دابنین. ده‌كرێ بێژی ناهید به هۆی زانینی زمانی فه‌ڕانسه‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌م ڕۆمانه ئاگادار بوه‌ته‌وه. به هۆی پوختی نووسینه‌كه‌ی ژولوێڕنه‌وه دڵ وده‌روونی قاندراوه و ده‌ستی برده بۆ نووسینی ئه‌م ڕۆمانه وه‌ك كه‌سێكی پێشه‌ڕه‌و بۆ سه‌رده‌می خۆی دێته ئه‌ژمار. شتێكی سه‌یرتر بۆ ئه‌م كتێبه ڕووی داوه. مامۆستا هه‌ژاری نه‌مر له لاپه‌ڕه‌ی ٤٦٥ی " چێشتی مجێوردا ده‌گێڕنه‌وه، موحه‌مه‌د ئه‌مین مه‌نگوڕی له عێراق ئه‌م كتێبه‌ی كردوه به كوردی و له چاپی داوه به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی زانیاری وبێ ئاگایی كۆمه‌ڵگا و كۆلكه خوێنه‌وارانی سه‌رده‌مه‌وه كه‌وتوه‌ته به‌ر شاڵاوی له قاودانی بێ دینی و ده‌س له كاری خودادان.
ئه‌م چیرۆكه باسی چوونی نووسه‌ر و هه‌ڤاڵێكی خۆی بۆ ده‌ورووبه‌ری شاری سه‌قز ده‌كات و به چێژكی جوانه‌وه له ساڵی ١٣٠٢ دا باسی دیمه‌نی كێوی " پاڵه‌وان" و سروشتی جواغرافیایی شاره‌كه ده‌كات. له‌م گه‌شته‌دا چاویان به كه‌سانێكی سه‌یروسه‌مه‌ره ده‌كه‌وێت كه به ته‌یاره له ئاسمانه‌وه دابه‌زیون. به زمانی هێمایی بڕێك یه‌كدی ده‌دوێنن. داوتر ڕاوده‌كه‌ن و كه‌وێك ده‌برژێنن و تێده‌گه‌ن ئه‌مانه گۆشت خۆر نین وله ڕاوكردنیش بێزارن. له‌م مابه‌یندا نووسه‌ر له‌گه‌ڵیان ده‌چێ بۆ موریخ و له لێشاوی زانیاریه زۆره‌كانی نووسه‌ر له مه‌ڕ بابه‌تی زانستی ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌رت سووڕ ده‌مێنێ. ئه‌م كتێبه له گوندی سڵێمانكه‌ندی نووسراوه و كۆتایه‌كه‌ی ساڵی ١٣٠٤ه.
🔸چاوه‌كانیه‌كان: ویكی پیدیا - كتێبی " بیره‌وه‌ریه‌كانی خۆم" عه‌بدوڵڵا ناهید . ساخكردنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی قازی و ڕاس و پاسه‌كردنی نوێتر: شاباز موحسینی چاپه‌مه‌نی شیرازه.
📔گۆڕی ئه‌م نووسه‌ره پێشڕه‌وه له خانه‌قای شێخی بورهانه. یادی هه‌رمان.
📘تێبینی به داخه‌وه زۆربه‌ی كتێبه‌كانی پێشووتری نووسه‌رانی شاری سه‌قز ته‌نانه‌ت له زێد و ئاوه‌دانی خۆیان ده‌س ناكه‌وێ هه‌رچه‌ند له كتێبخانه‌ی گشتی سه‌قز شوێنێك بۆ نووسه‌رانی خۆماڵی هه‌یه به‌ڵام زۆربه‌ی نووسه‌رانی نوێن و پێویسته ئاوڕێك بدرێته‌وه. بۆ كتبێكی مامۆستا شیرازی ته‌واو سه‌قز گه‌ڕام نه‌بوو.
📒پهلوانان گمنام (شش جلد)
📒تکوین کاینات
📒چگونه به مریخ رفتم (دو جلد)
📓تاریخ زندگی من
📙خاطرات من
📗احمد و رعنا
📙لغت‌نامه فارسی به کردی
📔مصاحبه با شیطان
📔علی چکمه سور.
🗂http://abed547.blogfa.com/