به‌یانی باش
له گه‌ڵ تۆدام به‌یانیان كه چاو هه‌ڵدێنم
له كانیاوی كازیوه‌دا ده‌م و چاو ئه‌شۆم
هه‌ور خاولی و شنه‌ی به‌یان و خه‌نده‌ی تۆیش
ئه‌بن به عه‌ترێكی نه‌رم و
هه‌ناسه‌كانم پڕ ئه‌که‌ن له تازه‌یی و...
به‌یانی باش
به‌خته‌وه‌رم كه له گه‌ڵتام
به‌خته‌وه‌رم كه هی یه‌كین
به‌خته‌وه‌رم كه له كۆتای هه‌موو ئازار و خه‌مێكا
ئه‌گه‌ڕێمه‌وه باوه‌شت
كه له كۆتای خه‌زانی پیری ته‌مه‌نا
ئه‌مبه‌یته‌وه بۆ به‌هاری مناڵیم و
لێوم ئه‌نێی به هه‌ناری به‌رۆكی یاده‌كانته‌وه
به‌یانی باش
ئه‌م به‌یانییه و هه‌موو به‌یانانی پێشوو
ئه‌م به‌یانییه و ئه‌وانه‌ی وا نه‌پشكووتوون
ئه‌وانه‌ی وا
پڕن له ژه‌نینی شه‌رابی پرچه‌كانی تۆ
به لێوی پڕ هه‌رزه‌كاریی
ئه‌ڕشه‌ی ده قامكی ژه‌م‌بورده‌م
به‌یانی باش
چاوت پڕی حه‌یرانی سه‌وزی نێرگزن
ده‌نگت ته‌ژی
حه‌ریری ده‌سبازی نه‌سیم و چیمه‌نزار
ئامێز لانه‌ی ناسكترین ئه‌وینی خوا
دیسان چاوت
ئاخ چاوت!!
به‌یانی باش
بیست و یه‌ك ساڵه له گه‌ڵتام
ئیتر جاجمی ژووره‌كه‌م چۆن نابێته به‌شێك له كه‌لتوور و مێژووم
سه‌رینه‌كه‌م
چۆن پڕ نابێ له پرووشه‌ی گوڵ‌مێخه‌ك و ره‌شه رێحانه‌ی خاتره
په‌نجه‌ره‌كه‌م چۆن نابێته ده‌لاقه‌یه‌ك بۆ فه‌لسه‌فیترین روانگه
بنار و پێده‌شت و هه‌موو نیشتمانم
چۆن نابێته قیبله و چۆن ئه‌توانم جێیان بێڵم
به بێ ئه‌وه‌ی ده‌سنوێژ له ئه‌وین هه‌ڵبه‌ستم و
به‌بێ ئه‌وه‌ی دوو ركات نوێژیان بۆ بكه‌م؟
هه‌موو رۆژێك به‌یانی باش
كۆڵانگه‌ڕیی هه‌رزه‌كاریم
له گه‌ڵ تۆدا بۆته گه‌ڕانی شه‌قام و
شه‌قامه‌كان
تینووی ده‌نگی هه‌نگاوی تۆ له هه‌نگاوما
دووكانه‌كان
هه‌تا چاوی ده‌ڕابه‌یێك ئه‌كرێته‌وه
به‌یانی باشت لێ ئه‌كه‌ن له شێوه‌ما
گه‌ر تۆ نه‌بای
هه‌ر هه‌موویان ئه‌كه‌وتنه به‌ر چه‌پۆكانی ورچی پیری
له گه‌ڵ هه‌موو هه‌ناسه‌یێك هه‌ڵیئه‌مژم
به‌یانی باش
له خۆمه‌وه هه‌تاكوو تۆ
له تۆوه تا چرۆترین خۆمه‌كانم
پڕ له هزرێكی زوڵاڵی گۆرانیم و
له گه‌ڵمدا پیاسه‌ی هه‌موو شه‌قامه‌كانی شار ئه‌كه‌ی
په‌نجه‌كانم ده لاولاون
له لاولاوی په‌نجه‌كانی تۆ ئاڵاون
بۆنی گوڵجاڕی بوونی تۆ
له گه‌ڵ فێنكایی سروه‌و به‌یانییدا
ئه‌مخه‌نه به‌ر تاڤگه‌ی زوڵاڵی خه‌یاڵ و
پڕم ئه‌كه‌ن له هزرێكی روون و زوڵاڵی لاوك و
رێ ئه‌به‌مه سه‌رچاوه‌كه‌ی روانینی خوا
ده‌نگه‌ده‌نگی رێبوار و شار
له ئاهه‌نگی كه‌سك‌ره‌نگی ده‌نگی ناسكت هه‌ڵئه‌كشێ و
ئه‌بێته خۆشترین سروود
ماشێنه‌كان به ره‌نگاڵه‌ی نیگاكانتا ره‌ت ئه‌بن و ره‌نگ ئه‌گۆڕن
ئێسته ئاڵ و كه‌مێكیتر شێن و دواتر كه‌سك و ئه‌مجا زریقه‌رێژ
وه‌ك دامێنی كراسه‌كه‌ت
تاوێكیتر تریفه‌یی
وه‌ك مانگ له ئاسمانی شه‌قام
ئه‌مجا...
من چیمه؟
پڕم له هزری ناسك و ...
دكتۆراودكتۆر ئه‌مگێڕن
باسی تۆیان بۆ وه‌گێڕم!
كه تێناگه‌ن
نوشته‌ی شیزۆفێڕنیم له مل ئه‌كه‌ن.
من چیمه؟
بیست و یه‌ك ساڵه له گه‌ڵتام
به سه‌عات و به چركه‌كانی هه‌ناسه‌م
هه‌موو رۆژێكی ته‌مه‌نم به‌یانی باش
هه‌موو شه‌وێكی ته‌مه‌نم خه‌ونه‌كانی تۆ ئه‌یڕۆژن
هه‌موو خه‌ونێكی ته‌مه‌نم
ئیدامه‌كه‌ی ئه‌گاته ده‌سته‌ملانی تۆ
به زمانی شیزۆفێڕنی یا چی زمانی دنیایه
به‌یانی باش
لێره‌كانێ نامهێڵن نامه‌ت بۆ بنووسم
ئه‌م شووڵه ئاسنینانه
نامهێڵن لێو به لێوته‌وه بنووسێنم
ئه‌م هه‌موو ده‌رمانی خه‌و و ئارامبه‌خشه
شێتیان كردووم... ئه‌ممرێنن
به‌یانی باش
با نه‌شزانم سات و سه‌عات و شوێن و جێ
تا ئه‌ستێره‌ی به‌یانی چاوه‌كانی تۆم له سه‌ر هه‌ڵبێ
پڕی رێگه و چرۆی نه‌كراوه‌ی زه‌مانم
به‌یانی باش