شێعر
سه‌لاح مه‌حموودی
(1)
کلو کلو
به‌فر ئه‌بارێ!
هه‌واش بۆنی دڵداری دێ و
سۆزی شێعره
ئارامنوێنهکان
که ئه‌مێستا سپاردوومه به به‌فره‌کان!
ئاخ..
که خۆزگه وابێ
په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌ی ئه‌تۆیش
ئاوهلا بێ...
(2)
له ناو هارمونیای هه‌ر شهوێکمدا
ته‌نیا و ته‌نیا
هه‌ر هاواره ههڵوهداکهی
شوێن پێ که‌وتووه ئاواره‌که‌ی
خۆشه‌ویستی و دڵداریه‌که‌ی تۆیه
هه‌ر تۆ گراوکهکهم،
ده هاوارێ!!
له ئه‌نگۆره‌ی ده‌م ئێواره‌ی
ناو ئاپۆره ئارامه‌که‌ی
_ئاسکه کیژان_
ته‌نیا و ته‌نیا چاوی منه
هه‌ر چاوی من
چاوه ڕه‌ش و بهکلهکانتی کردووه نیشان
ده نیگایێ! ده نیگایێ! ده نیگایێ!
(3)
چاوت لێیه له‌و ئه‌ستێره
هه‌موو شه‌وێ تروکه‌ی دێ و
به‌ره‌و چاومان
چاو داده‌گرێ!؟
ڕه‌نگه چیرۆکی ته‌م گرتووی
عه‌شقی هه‌ردووکمانی پێ بێ!!
