ئاخر چۆن هه‌ستت پێ نه‌که‌م
که سێبه‌ری فڕینت
به‌ر هه‌ر کوێیه‌کی خه‌یاڵم بکه‌وێ
مانگ له سه‌رما دائه‌گیرسێ و
ئه‌بمه کتێبی ئاو و
که‌ناره‌کانی چاوه‌ڕوانی ئه‌مخوێننه‌وه
چۆن هه‌ستت پێ نه‌که‌م ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌مه‌وێ
گوناهێ بشکێنم گوێ له بێده‌نگی ده‌گرم و
هه‌رچی ناوتاق و به‌رپه‌نجه‌ره‌ی سه‌بری خۆمه
پر ئه‌که‌م له ئینجانه شینه‌کانی غه‌ریبی تۆ
غه‌ریبی تۆ
غه‌ریبی تۆ
ئه‌ی مه‌راقه ته‌نیاکه‌ی من
هه‌تا چه‌ن مردنی تر
هه‌تا چه‌ن زه‌ریای تر
هه‌تا دارستانی چه‌ن ئینتیزاری تر
هه‌تا کاڵ بوونه‌وه‌ی چه‌ن عیشقی تر
هه‌تا چه‌ن تۆفانی تری ئیشتیاق
هه‌تا چه‌ن ڕووخانی تر
تۆ له‌م خاچی بێده‌نگیه ناییته خوارێ و
به قه‌ڵمی نوور خاڵێک له سه‌ر ڕوومه‌تی ته‌نیاییم ناکێشی
ئه‌ی مه‌راقه ته‌نیاکه‌ی من ...
" جه‌مال غه‌مبار "