دوایین وشه
کی شعر تر انگیزد خاطر که حزین باشد
یک نکته ازین معنی گفتیم و همین باشد
کی شعر تر انگیزد خاطر که حزین باشد
یک نکته ازین معنی گفتیم و همین باشد
گه ر کچێ شی بکه یته وا
ئه بێ به هه زارن خولیا
کاتێ که بیرێسیته وه
ئه بێ به تاڵێکی خوزگا
ئاخ له سه ردی ئه م زستانه
دیسانه وه
ناسکه دڵی هه ور ئه شکێنێ
دڵوپ دڵوپ ،
په ڵه په ڵه
به فر و باران ئه بارێنێ
رووبار سه هۆڵاوی نیه
ته لیسمی زستان
ئه یرچێنێ
کچێک زووڵاڵ
تنۆک تنۆک
ئه تکێت به کۆڵانا
کچێک لێڵی دووکه ڵی سیگار
ئه بێت به لاسامه
ئه ته قێت به کۆڵان
سه نگ له سه ر سینگ
ئاخ ئه ژمێرین
من و
دڵی له ت کراوی ئه م زه وینه
1. مانگ
له و به ری په نجه ره
چاو بڕکه ی ئینتزاری جه سته
له په نجه ره دێته ژوور و
ئه بێ به له ش پۆشی رووتی
2. مانگ
دووبست ،سه رتر له په نجه ره
تۆ نیت ،
خه یاڵت، ئاوێزانی به ر تریفه ی مانگ
3. مانگ
دووبست و سێ چرکه
دوورتر له په نجه ره ،
مله تاتکێ ناکا
له من و ته نیاییم روون تێ ئه په ڕێ
هه ورێک به سه رما هه ڵه رووشێ
جه سته م ئه خووسێ
دلم وشک و برین
قاقرقاقر له تینوویه تیدا ئه خنکێ
ئه م ئاسمانه زۆر ده مێکه
به سه ردڵما نه باریوه
له به ر په نجه ره ی زستان
کچێک
چاوی له داهۆڵی مه زرای سپیاییه
ئاخۆ له په نایا ببێ به گه نمه به هاره...؟
شه ماڵ بانگ ئه دا
دڵی کوێستان ئه تۆقێ
رچی به فر ئه شکێ
دڵم بۆ سپیایی ئه توێته وه
باران تینووی پیاسه یه
هێور هێور ئه بارێته خه لکی شه قام
کات ژمێره کان
چرکه چرکه،
خوله ک خوله ک
ساعه ت ساعه ت
تێ ئه په ڕن، من تێ ناگه ن
ساعه ته کان و
رۆژه کان و
ساله کانه
که وێستاوم
خه ونی
ئاو و
دار سێو و
ئه سپی سپیش
به دی هێنه ری مراوه کانم نه بوون
ئه و دامه ی نووسرابوو
له سه ر دێڕی خه ونه کانم
خه ون ...