گۆرانی رۆژهه‌ڵاتی
فێدریکۆ گارسیا لۆرکا
له هه‌ناری پڕ به‌رامه‌دا
ئاسمانێک ئه‌دره‌وشێته‌وه.
هه‌ر ده‌نکه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌که و
هه‌ر په‌رده‌یه‌ک خۆراوایه‌ک
ئاسمانێکی وشکه‌ڵاتوو و
گیرۆده‌ی چنگووڕی ساڵگار.
هه‌نار وه‌ک مه‌مکۆڵه‌یه‌که
زه‌مه‌ن تۆخی فڕێ داوه
تا گۆکه‌ی بێ به ئه‌ستێره‌و
رووناکایی پێشکه‌ش بکات
به باخه‌کان.
که‌ندوویه‌که بچکۆلانه
شانه‌که‌ی له ئه‌رخه‌وانه،
هه‌نگه‌کان هه‌نگوینه‌که‌یان
له گوڵووکی زاری ژنان هه‌ڵگرتووه
گه‌ر بێتوو بته‌قێته‌وه پێکه‌نینی هه‌زاران لێو
رزگار ئه‌کا!
هه‌نار له چه‌شنی دڵێکه
به سه‌ر مه‌زراوه لێئه‌دا،
دڵێکی گه‌وره و سووک به‌زێن
که هه‌موو مه‌له‌کان تێیدا بێ مه‌ترسی و به‌ختیارن.
دڵێک که خۆی و پێسته‌که‌ی
قه‌ت له دڵی ئێمه ناچێ
به‌ڵام به‌وه‌ی کون کونی کا
عه‌تر و خوێنی خاکه‌لێوه پێشکه‌ش ئه‌کا.
گوڵه گه‌نم،نانه:
مه‌سیحی باڵا هه‌یکه‌لی،زیندوو و مردوو.
داری زه‌یتوون
گوڕی کار و هانا و هێزه.
سێ‌و میوه‌ی شه‌هوه‌ته
میوه‌ی ابوالهولی گوناه.
سێ‌و چه‌قاله‌ی سه‌ده‌کانه
که پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ شه‌یتان پاراستووه.
نارنج
په‌یڤێکمان له گڵاوی گوڵه‌کان بۆ ئه‌ڵێته‌وه
زێڕ و ئاگرێکه که له پاکژێتی سپی خۆیدا
جێگۆڕکێ ئه‌که‌ن.
ره‌ز،کڕنووش بردنه بۆ شه‌هه‌وات
هاوینان چلووره ئه‌به‌ستێ و
کڵێسه غوسڵی ده‌رئه‌کا
تا شه‌رابی پاکژی لێ بچۆڕێنێ.
شابه‌ڕووه‌کان ئۆخژنی بنه‌ماڵه‌ن.
وه‌ک ئه‌نتیکه‌ی رابردوو وان
داره‌سووته‌مه‌نی پیرن
ئه‌قڵه‌شێن و
چه‌شنی ئه‌و ته‌واف که‌رانه‌ن
که رێگایان ون کردبێ.
به‌ڕوو شێعره
ساته شیرینه‌کانی زه‌مه‌نی به سه‌ر چوو و
به - ره‌نگی په‌ڕیوی زێڕینی- حه‌وانه‌وه‌ی سازگاریه.
به‌ڵام هه‌نار خوێنه.
خوێنی بێگه‌ردی فریشته‌یه.
خوێنی زه‌مینه
له سووژنی لافاوه‌کان برینداره،
خوێنی به لێشاوی بایه که هه‌ڵئه‌کا
له ترۆپکێکی سه‌خته‌وه
که چنگیان له بینه‌قاقای گیر کردووه،
خوێنی ئوقیانووسی هێور و
خوێنی ده‌ریاچه‌ی نووستووه.
پێشینه‌ی مێژووی خوێنێکی تێدایه
که له ده‌ماره‌کانمانا دێت و ئه‌چێ.
وه‌همی خوێنه
له بڵقێکی سه‌خت و مزرا دیل کراوه
له روخسارێکی لێڵدا
شێوه‌ی دڵێکی هه‌یه و قه‌واره‌ی جمجمه‌ی مرۆڤ.
ئه‌ی هه‌ناری شه‌قار شه‌قار!
تۆ گڕێکی داییساوی له دڵی لق و گه‌ڵادا،
خۆشکی هاوله‌شی ڤێنووسی و
بزه‌ی باخچه‌ی له ناو بادا!
په‌پووله‌کان به چوارده‌ورتا ئه‌خولێنه‌وه
چون به هه‌تاوت ئه‌زانن
کرمه‌کانیش له ترسی ئه‌وه‌ی بسووتێن
سڵ ئه‌که‌ن لێت.
تۆ تیشکی ژیانیت و
مایه‌ی به‌ری توێی میوه‌کان.
ئه‌ستێره‌یه‌کی رووناکی
که له رۆخی جۆگه‌له‌یه‌کی عاشق‌دا
گه‌ش گه‌ش بریسکه ئه‌هاوێ.
چه‌نده من شێوه‌ی تۆ ناده‌م
ئه‌ی شه‌هوه‌تی ئاگرپژێنی سه‌ر چیمه‌ن!
****
وه‌رگێڕانی له فارسیه‌وه: خالید که‌ریمی