«که لاوه‌کانی اناالحق »
«که لاوه‌کانی اناالحق »
به‌فر تکای لێکردم
مه‌سحه‌فێ بێنم
به رێزمانی ئاگر
باران داوای لێکردم
کتێبێ تازه دانێم
به زاراوه‌ی پشکۆ!
ئاو فه‌رمووی: خولیامه بۆ شه‌ریعه‌تی ئاژاوه!
به‌ڵام من نێردراوی شایه‌تینی
حه‌یران له زێرابه‌کانی خیانه‌ت!
ئه‌ی ئاو!
من چه‌ن دۆلارم ماوه
تا که‌لاوه‌کانی«اناالحق»؟
چه‌ن یۆرۆ
تا ئیمپراتۆریه‌تی ئاو؟
مردن نیه له لووله‌ی تفه‌نگ و چزووی شێرپه‌نجه‌دا
مردن ئه‌وه‌تا له شیرین بوونی هه‌نجیر
له خرمه‌ی باران و
به‌رامه‌ی سێ شه‌ممه!
ئه‌ی به‌رد!
تۆم داتاشی و سوژده‌م بۆ بردی
وێنه‌ی ژنی رووت و شیعره‌کانم به خه‌تی بزماری
له سه‌ر له‌شی نه‌رمت هه‌ڵکۆڵی
دیاره ئه‌ی به‌رد
تۆ له‌من گه‌وره‌تر بووی
یا من له تۆ گه‌مژه‌تر بووم!
تێنه‌گه‌یشتم له که‌رامه‌تی ئاو
له چێژی بڵندی ئاژاوه!
له ئه‌شکه‌وتا له دایک بووم و
له شه‌قامه‌کانی کۆمپیوته‌ر گه‌وره بووم
له بارانا چه‌که‌ره‌م کرد‌و
له بڵێسه‌دا باڵه‌فڕ بووم!
له‌و په‌ڕی سنووره‌کانی ئاو
هیچ هه‌واڵێ نیه.....
ئاخۆ فریشته گومڕاکان زووتر ئه‌گه‌نه دۆزه‌خ
یا سۆزانییه پاکیزه‌کان؟!
به ژێر پێستی سه‌رابا ره‌ت بووم
تا کاره‌سات ده‌سته‌مۆ که‌م و
له‌غاو بخه‌مه زاری ئه‌قڵه‌وه....
ئاخۆ قورعان خوێنه‌کان ره‌زا سووکن
یا مه‌یگێڕی گازینۆ پڕ له گوناحه‌کان؟!
ئه‌ی ئاو!
شه‌ره‌فی گه‌وره‌ت پێداین
نێرگس و ئه‌سپ و من
سه‌دا 75 مان له تۆ!
بێگومان ئه‌ی ئاو
من خه‌لیفه‌ی رێوییه‌کان و
ئاڵاهه‌ڵگری زاهیده‌کان نیم!
من زیاترینم له تۆ
به‌شێکم له ئاژاوه و
به‌شێ له بێهووده‌یی!
مووسا دای له رووبار و مه‌سحه‌فه‌که‌ی ته‌ڕ نه‌بوو،
شوێنی نه‌که‌وتم
زه‌ڕده‌شت له چیاکان هاته خوار فێری چاکه‌مان کا
شوێنی نه‌که‌وتم
مه‌سیح له «الخلیل» دابه‌زی
بانگه‌وازی مه‌له‌کووت وپه‌یامی خۆشه‌ویستی پی بوو،
شوێنی نه‌که‌وتم
له گه‌رمه‌سێری لای خورماکانه‌وه مه‌سحه‌فی گه‌وره هات
ماچمان کرد و نوێژمان له به‌ر کرد!
له‌و په‌ڕی سنووره‌کانی ئاو
هیچ هه‌واڵێ نیه.....
له غوربه‌تی ئه‌م چوارشه‌ممه‌یه
نێرگز تووڕه‌یه به زاراوه‌ی مردن
قه‌راڵه‌کانی ئه‌هریمه‌ن دونیایان گرته به‌ر.
تا قیبله نما به ده‌ستی شه‌یتان بێ،
چ مه‌علووم
حه‌زمان له باخچه سارده‌کانی به‌هه‌شت؟
ئه‌گه‌ر مه‌له‌کووتی ئاسمان
من و رێوی ناگرێته خۆ،
ئه‌ی باران!
شایه‌تیمانم ته‌نها به شانی تۆدا
حه‌قیقه‌تی سپی ته‌نها لای به‌فره و
ته‌نها ئاو جێی متمانه‌مه!