بە کێشی قەڵەمباز ز ز... ٩

بەکێشی قەڵەمباز ز ز.... (٩)

بووتیقا (Poetique)

بە چاو خشاندنێک بە سەر سەردێری ئەو وتارانەدا کە، لە زۆربەی فستیڤاڵ و کۆرە ئەدەبیەکانی کوردیدا، پێشکەش دەکرێن، دەبینین کە زۆرێ لە خوێنەرانی مە لە خوێندنەوی دەقێکی ئەدەبی دا، هەوڵ ئەدەن مانا یان ماناگەلێک، لە دەقێکی دیاریکراو یان کۆبەرهەمی نووسەرێک، هەڵکڕێنن و بە پێی زانیارییەکانی خۆیان دەقێک بەرەو لایەنەکانی دەرەوەی دەق ؛ وەکوو کۆمەڵناسی، دەروونناسی، ئابووری تا کەسایەتی و ژیاننامەی نووسەر و هاوسێ و دراوسێکانیشیان و... بەرن..

باوەکوو،ئەو چەشنە خوێندنەوانە  ( بە مەرجێک بابەتی خوێندنەوەکە لە دەروونی دەقەوە هاتبێ) لە خوێندنەوەی هێرمنۆتیکییانە(بابەتییانە)دا جێی سەرنجن و دەچنە خانەی تاویل، تەفسیر، لێکدانەوە، شەرحکردن و روونکردنەوە  و.. بەڵام لەدەرەوەهاتنی بابەتەکان و زۆرجار سەپاندنیان بەسەر دەقێکی دیاریکراودا، خاڵی لاوازیی ئەو چەشنە خوێندنەوانەیە...

خوێندنەوەکانی سەردەم هەوڵ ئەدا لە بری چی گوتنی کەسایەتی، ئاوڕ لە چۆن گوتنی دەق بە پێی"بووتیقا" بداتەوە

لە پێشەکی کتێبی "بووتیقای پێکهاتەخواز"نووسینی "تزۆتان تودۆرۆف" Poetique(پۆئتیک) یان بووتیقا لە سێ مانادا بەکار هاتووە؛

ئەلف – "ئەو هەڵبژاردنانەی کە نووسەر یان شاعیرێک لەناو وزەی زمانێکدا بەکاری دەهێنێ" وەکوو بووتیقای نالی، بووتیقای سوارە، بووتیقای شاملوو... ؛

"لاولاوە لە ئەم لاوە بۆ ئەو لاوە کشاوە..."  (نالی)

" لە چەشنی گەرووی کەو، کەوی دیلی زیندانی..."   (سوارە)

ب -  "ئەو بنەمایانەی کە قوتابخانە یان شێوازێکی ئەدەبی  بۆ خولقاندنی دەقێک پێشنیاریی دەکا؛ وەکوو بووتیقای کلاسیسم، ریالیسم یان سوورریالیسم ..."

ج‌-      "وەکوو بیرۆکەیەکی ئەدەبی، بۆ وێنە؛  بووتیقای رەخنەی نوێ، بووتیقای پێکهاتەخوازانە و..."

کاتی خۆی "ئەرەستوو " وەکوو بیرۆکەیەک سەبارەت   بە تایبەتمەندیی بابەتگەل ئەدەبی ، تیشکێ باشی خستە سەر ئەم بابەتە و دواتر "پول والێری"بووتیقا "وەکوو ناوێک دیاری دەکا کە، پێوەندە  بە بەرهەمهێنانی دەقێکەوە کە، وەکوو جەوهەر و کەرەسە زمان بێ و لەناو زماندا کاربکا" و ئەنجام فورمالیستەکان هەوڵی بووژانەوەیان بۆدا و رۆمن یاکوبسێن لە نووسراوەکانیدا وەکوو "زانستی ئەدەبیات" باسی دەکا و ...ئیستا کاتێ باسی خوێندنەوەی بووتیقایی بەرهەمێکی ئەدەبی دەکرێ  زێدەتر مەبەست لایەنی جوانیناسانە و کارکردی دەقە وەکوو بیرۆکەیەکی ئەدەبی.

 

بووتیقا بەدوای مانادا ناگەڕێ بەڵکوو بە ئامانجی ناسینی ئەو یاسا و رێساگەلەوەیە کە لە خولقاندنی دەقێکی ئەدەبیدا بەکار هاتوون؛ بووتیقا ئەو یاسا و ریسا لە ناو دەقدا ئەدۆزێتەوە و دەیکاتە  پێکهاتە و چۆنییەتی  کارکردیی زمانیی ئەو دەقە. واتە ئەگەر بمانهەوێ بە پێی زانستی ئەدەبی ، ئەم دەقە بخوێنینەوە ؛ "شەرتە ئەچم شەڕ نەکەم" ناڵێین کە نووسەر ئەیهەوێ نەچێ بۆ شڕ.. یان حەز بە شەڕ ناکا و..تاد. بەڵکوو باسی نامۆ بوونی دێڕەکە دەکا بە پێی سینتاکسی باو و بەکار هێنانی شەرتە  و شەڕ لەگەڵ ئەچم و نەکەم ... کە گەمەیەکی زمانیی نوێە ، نە بە پێێ وێنەسازکردنە سواوەکانی پێشوو، بە ڵکوو بە پێی کارکردێکی دیکەی بەکار هێنانی زمان...

-          یانی خوێندنەوەکانی دی، کەشکن؟

-           بۆچی کەشک ناخۆشە بەڕیز؟

بە کێشی قەڵەمباززززز   

بە کێشی قەڵەمباززز... +

_ ٥ _


 له‌ په‌سا شاعیر،  نووسه‌ر، ئه‌دیب، ره‌خنه‌گر، فه‌یله‌سووف، کۆمه‌ڵناس و دەروونناس س س و ... هه‌ڵده‌تۆقن و ئه‌وه‌ی به‌ده‌میاندا دێ،  هه‌رکەس بە رەنگێک  و له‌رێگه‌یه‌کی راگه‌یاندنه‌وه‌ ئه‌یکه‌ن به‌چاو و قورگ و زێهنی خوێنه‌ر و به‌رده‌نگ و بێنه‌ر و ... دا و هیچ که‌سیش ته‌نانه‌ت به‌رپرسی قسه‌ی خۆی نیه‌ و  به‌رهه‌می ئه‌وانی تر (که‌خۆیان له‌و به‌ ئه‌دیب و شاعیر و ره‌خنه‌گر و فه‌یله‌سووف و کۆله‌ڵناس و دەروونناس و... تر ئه‌زانن ) نابینێ و تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی‌تریشی نیه‌. ئه‌مه‌ ره‌نگه‌ له‌جێگه‌ی خۆیدا مه‌یدانێک بێت بۆ ده‌ربرینی ده‌نگه‌ جۆراوجۆره‌کان و چه‌ندره‌نگی و چه‌ندده‌نگی و فره‌به‌رهه‌می و... له‌ئه‌نجامدا ئازادیی ده‌ربڕینی تاک، به‌ڵام له‌کۆمه‌ڵگایه‌کدا که‌ هێشتا له‌ ماوه‌ی ژیانیدا به‌قه‌د قامکه‌کانی ده‌ست  به‌رهه‌می ره‌خنه‌یی و فه‌لسه‌فی و... ئه‌وتۆی تێدا هه‌ڵنه‌که‌وتوه‌ و به‌رهه‌مه‌کانی نه‌خوێنراوه‌ته‌وه‌ و هه‌ڵوێسته‌ی جیددی له‌سه‌ر نه‌کراوه‌ و نه‌که‌وتنه‌ته‌ به‌ر شیکاری وردبینانه‌ و پاژبینانه‌ و گشتبینانه،‌ ‌ره‌نگه‌ خه‌ساره‌که‌ی له‌ به‌رهه‌می زیده‌تر بێت... به‌داخه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ ورد و درشته‌کانی جیهانی وانواندن(وانموود)یش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه‌ له‌ بابه‌ته‌کان ده‌روانن و( ئه‌مه‌ ره‌نگه‌ حه‌قی زگوومایی ئه‌وان بێت و فارس گوته‌نی؛" از کوزه‌ همان برون تراود که‌ در اوست" واته‌ گۆزه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ی لێدێته‌ده‌ر که‌ تیایدایه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ بازاره‌که‌ی ئاڵۆزاندوه‌ و سه‌د ئه‌وه‌نده‌ ده‌سه‌ڵاتی وانوێنراویی هه‌ڵکێشاوه‌ته‌ سه‌رێ و سنووری نێوان حه‌ق و ناحه‌ق  و واقیع و ناواقع و ر‌است و دروست و ئه‌دیب و " له‌شیب" و... ی کردۆته‌ شیربرینج و جوێکردنه‌وه‌یانی ئه‌سته‌متر کردوه‌.. هه‌ر بۆیه‌ ره‌خنه‌گرانیش له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه‌ند به‌دوای دیتنه‌وه‌ و جوێکردنه‌وه‌ی حه‌ق و ناحه‌ق و راست ودروستی و مانای سه‌ره‌کی و موتله‌ق و رەهاوه‌ نین و زێده‌ تر باس له‌ " تاویل" و راڤه‌ی خۆیان ده‌که‌ن و دیالۆگ و ...

سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ له‌ناو ئه‌و راڤه‌و " تاویل"انه‌ش دا، ده‌نگی ئه‌وانه‌ به‌رزتره‌ که‌ که‌ڕه‌ناکه‌یان باشتره‌ و ده‌زگای پێوه‌ندی جه‌ماوه‌ریه‌که‌یان ئاسمانێکی زێده‌تری خستۆته‌ ژێر رکێف و په‌نجه‌ی دیجیتاڵی و ئانالۆگه‌کانیه‌وه‌ و... به‌تایبه‌ت له‌ وڵاتانی جیهانی شه‌ش و حه‌وت که‌ هێشتا ئه‌و دێموکراسییه‌ش(!!) مه‌یدانی نه‌دراوه‌تێ و چه‌ک و شه‌ق و کوشت و بڕ... قسه‌ی یه‌که‌م ده‌کاو رووناکبیره‌کانی له‌باتی خه‌ڵات، زیندان و ئه‌شکه‌نجه‌ و.. ده‌کرێن و مافی بڵاوکردنه‌وه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان ده‌چێته‌ ژێر چاودێری توند و تیژ و چه‌قۆ و ساتۆر ئه‌وشتانه‌وه‌..، وه‌زعه‌که‌ له‌وه‌ش خراپتر و ئاڵۆزتره‌ و ... تاد. 

له‌م وه‌زعه شه‌له‌م شۆرباوه‌دا‌ ره‌نگه‌ یه‌که‌م پرسیار (وه‌ک هه‌میشه و لە زمانی چڕنۆکڤسکی نا ببوورن چرنیشڤسکی یان شتێ وا )‌ ئه‌وه‌ بێ که‌؛

چ که‌رده‌ن؟

 

هاهاها....  ئەرێوەڵاااا.. مەکەنن!

شێر پەنجە لەگریان و کەنینی زۆرەوە دێ!

------------------

+ هەنێ یاداشتی کۆنە کە هەر بەو سەردێڕەوە لە "نسێ" وەکوو گۆشەیەک بڵاو دەبێتەوە

یارییه‌ک به‌ "مان" و "سه‌ر" نا "زۆڕنا"

 به‌ سه‌ری هه‌مووتانمان ئه‌گه‌ر بتهه‌وێ یارییه‌ک به‌ مان و سه‌ر نا زوڕنا بکه‌ی

کێ ده‌زانێ ده‌نگی شمشاڵ به‌ پانه‌وه‌ نه‌خاته‌ ناو لنگی با

سه‌رتان ئه‌شۆرن و تا هه‌تایه‌ ئه‌ڕۆن بۆ گامێش.. ده‌رتان ده‌که‌م و ئه‌ڕۆن تا مانگا

 بۆ وه‌ی هه‌مووکات ئه‌سحابه‌ به‌ سه‌رووی مێشه‌وه‌ نه‌فڕێ

تا قالۆنچه‌ ماوه‌ و کافکا و سه‌ری گوریسی کۆشک و دوکتۆرێکی دی و تاعوون نا ماعوون.. یه‌ منه‌عوون

ئه‌لشێخ به‌ هه‌موو پێلاوه‌کانیه‌وه‌ تا به‌فر- چی به‌ که‌ر که‌ره‌!

هه‌تا ماوه‌ هیچ نا هیچه‌ی دێ و شێح به‌ بزنه‌وه‌ ئه‌پێون تا به‌رماڵ و ورده‌ نا سه‌ره‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی گمه‌یان دێ به‌ که‌ر و حاڵ.. به‌ شه‌ڕ و داڵ به‌ ماڵ و ساڵ نا کاڵ

گوڵه‌ نه‌گه‌یشتووکه‌ی غونچه‌ گیان دیتت چۆن تا ماوم سه‌رم به‌ ماره‌وه‌ قاله‌ و هیچم به‌ تۆوه‌ هه‌ڵده‌ستێ و تا بێخ نا شێخ نا تێغ و مێخ ببنه‌ قافیه‌ یان سه‌روا بۆ سێخ نا سیخ هه‌ڵه‌یه‌ و یه‌ک ده‌نگ نین ئه‌مه‌ که‌ی شێعره‌ شاعیر که‌ره‌که‌ر!

ئه‌و ئه‌گه‌ر به‌ دروومانه‌وه‌ بکه‌ی یان به‌ رووتی چ ده‌رزییه‌ک ده‌بیته‌ سووزه‌نی و چ سه‌مایه‌ک دێته‌ هه‌ڵفڕین ن .. ئه‌ی ماڵ و حاڵتانم گاااااا تر و مه‌ڕتر و ده‌عباترین تا زیخ..خیز ...

شه‌له‌م و شت به‌ مارکس ه‌وه‌ که‌ کردمانی و له‌ جێی کالا یان ته‌نانه‌ت مرۆڤ و سه‌رده‌می مۆد نا ببوورن، مودێرن...

ئه‌م هه‌تاوه‌ به‌ هه‌تاوه‌وه‌ ماسیوه‌ و مانگ به‌دوای خۆردا بێ یانی یه‌ک سه‌د و بیست نا سێسه‌د و شه‌ستمی کات ئه‌گه‌ر به‌ساڵی گا بیڵێین و یه‌ک نازانم چه‌ند ملوێنم و ساڵی "نووری".. هاهااا

به‌ ئێمه‌ چی که‌ هێستا ئاغا به‌ شووڵه‌وه‌  و گزیر به‌ ده‌عبایه‌که‌وه‌ له‌ نازێ ئه‌خوازێ ده‌رپێ و سه‌رپێ و دانیشتن تا... ئاخ خ خ.. شوکر هه‌مانه‌ و ئه‌مانبێ و نازانم

جه‌وهه‌رێک به‌ ئه‌ڵکۆل و ئه‌پرژێ و ناهێڵێ خێرایی وشه‌کان وێشک ببنه‌وه‌ تا شێعر..

شاعیرێک که‌ تر بێت حه‌یفه‌ به‌و قژه‌ کاڵه‌ته‌وه‌ نه‌تگ...n

ببووره‌ نه‌شێعری و نه‌خوێنی به‌ ده‌نگی خۆت تا به‌ سه‌رتاپات..

"هەی گا اا هەی گاااا٢....هەی گااا هەی گااا... نازدارم م...گاااا..."گۆرانی

به‌ نه‌رمی و گه‌رمی و شلی چ دۆزه‌خێکه‌ جه‌هه‌ننه‌م ئه‌گه‌ر یه‌ک بن و نه‌بن به‌ ته‌ماشاڵڵا تاکه‌ی که‌یوان وان نه‌کا به‌ جێی حه‌سانه‌وه‌ی په‌ریان و

شان نه‌داته‌ به‌ر سمتیان و به‌ لیفه‌وه‌ نه‌یلێسێ و نه‌یخووسێ و ته‌نانه‌ت تا مژینی شێعرترین هزلوولی و به‌یزی و بازنه‌ ه‌ و ته‌نانه‌ت شه‌پۆل و شه‌پۆلان یانی.. یان  تان شان خان بان نان کان دان ن.. ئه‌رێ نااا نه‌دان!

دوای دوو ده‌قه‌ که‌ دێمه‌وه‌ سه‌ری .. شتێ تر ئه‌پێوم.. نابم به‌ چه‌سپێکه‌وه‌ بۆ ئه‌وی تر..

ئه‌ی نا .. گیان گوڵی بابه‌ و نان و رۆن  که‌ هیچ بابۆله‌ت بۆ ده‌که‌م به‌ شلکه‌ هێمبێرگێر و خه‌یاری ناسک و که‌له‌رمی هاورێشم.. تۆ به‌س بخۆ و من ئه‌ڵێم گیان گیان فه‌رموو....

هیچی نه‌هاته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وی دی و به‌ ڕاستی شێعره‌...

دەنگدانەوەی دەق؛

خوێندنەوەیەکی دیکەی "بەعینجە و فینجەوە..."

بە سپاس لە، خوێنەرانی چالاکی دەق و هەوڵەکانیان لە خزمەت بە رەخنەی نوێی کوردیدا؛

عینجه‌ و فینجه‌ و پێوه‌ره‌کانی پۆست مودێڕنیزم

ئه‌حمه‌د چاک-بۆکان

1

حه‌مه‌ساڵه‌ی سووزه‌نی له‌ شاری سه‌قز له‌ دایک بووه‌ ماوه‌یه‌کی زۆره‌ خه‌ریکی کاری ئه‌ده‌بییه‌ و له‌م ماوه‌یه‌دا وه‌کوو شاعیر حه‌وت دیوانه‌ شێعری له‌ ژێر ناوه‌کانی سه‌مفۆنیا، دیاری، هه‌زار دیوانی که‌ڵه‌گه‌ت له‌ پرسه‌دا، درۆ موقه‌دده‌سه‌کان، شێعره‌سات، به‌ ژماره‌ ته‌له‌فونه‌کانی عاله‌م و وه‌همه‌کانی ئه‌شق له‌ دونیای مه‌جازیدا بڵاو کردۆته‌وه‌. هه‌ڵبه‌ت زۆربه‌ی ئه‌م شێعرانه‌ له‌ گۆڤار و ڕۆژنامه‌کاندا پێشتر له‌ چاپ دراون. ساڵی 1389 بۆ یه‌که‌م جار شه‌ش کۆمه‌ڵه‌ شێعری له‌ وێبلاگی یۆنس ڕه‌زاییدا بڵاو کرده‌وه‌ که‌ هه‌ر ئه‌و کات مشت و مڕێکی زۆری نایه‌وه‌. ناوی ئه‌م شه‌ش شێعره‌ به‌‌ عینجه‌ و فینجه‌وه‌ چ شار بوون‌.

ده‌بێ بڵێم که‌سێک که‌ توانیبێتی به‌ شێعره‌که‌یه‌وه‌ وه‌ها ئاژاوه‌یه‌ک بنێته‌وه‌ ده‌بێ تێکست و ده‌قه‌که‌ی خاوه‌نی هێندێک تایبه‌تمه‌دی بێ که‌ ڕای جیاوازی خوێنه‌رانی لێده‌که‌وێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها که‌سایه‌تی ئه‌م

ادامه نوشته

هه‌واڵی ئه‌ده‌بی..

ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌ق؛

له‌ گه‌ڵ سپاس و پێزانین بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان به‌ ده‌قه‌وه‌ مانددوو ده‌که‌ن ؛

http://e-shino.blogfa.com/post-182.aspx

"..

زۆریه‌ک له‌ شێعره‌کانی کاک حه‌مه‌ساڵح، هه‌ڵگری دالی ئه‌وتۆن که‌ ده‌کرێ ناوی دالی به‌تاڵیان له‌سه‌ر دابنێین. یه‌کێک له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دالی به‌تاڵ ئه‌وه‌یه‌ که‌ پابه‌ندی یه‌ک‌گرتنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌دلوولی دیاری‌کراو یا ده‌لاله‌ت بۆ دنیای واقیع نییه‌. کاک مراد هه‌وڵی دابوو  له‌ رێگای شی‌کردنه‌وه‌ی مێکانیزمی ته‌داعییه‌وه‌ سیستمی ماناسازی له‌ شێعره‌کانی کاک حه‌مه‌ساڵح ڕوون بکاته‌وه‌. ده‌بێ هاوسه‌نگییه‌ک له‌ نێوان به‌رهه‌م هاتنی دالی به‌تاڵ و شێوه‌ی ته‌داعی‌گه‌رانه‌ی ماناسازی له‌و شێعرانه‌ دا هه‌بێ...."

ادامه نوشته

خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق

"ده‌قی سه‌ره‌ڕۆ،  بووتیقای سه‌ره‌ڕۆ "

یان:

(ده‌قی ناوشیار به‌ بووتیقای وشیارانە ناخوێنرێته‌وه‌)

(چه‌ند سه‌رنجێک سه‌باره‌ت به‌ زمانی شێعری حه‌مه‌ساڵه‌ی سووزه‌نی بە خوێندنەوەی بەشێک لە " بە عینجەوفینجەوە چ شار")

موراد ئه‌عزه‌می

 http://peshang.blogfa.com/post-693.aspx

نیچه‌، له‌ جێگایه‌کی (له‌ شه‌وگاری بته‌کان) دا،  زۆربه‌ر له‌ فرۆید،  باسی خودی نابه‌ئاگاو هانه‌و غه‌ریزه‌ی ئاوه‌زنه‌ویست ده‌کاو،  به‌ به‌ردی بناغه‌ی داهێنه‌رایه‌تی هونه‌ری دێنیته‌ ئه‌ژماروده‌ڵێ هه‌موو جه‌زمه‌ومه‌ستییه‌‌کان، هه‌ر چۆنێک پێک هاتبن، ئه‌وتواناییه‌یان هه‌یه‌ هونه‌ر بخوڵقێنن. جه‌زمه‌، خودی نابه‌ئاگاوغه‌ریزه‌، له‌دوای نیچه‌و، به‌پێداچوونه‌وه‌و په‌ره‌ پێدانه‌کانی فرۆید، ئه‌وه‌نده‌ به‌ربڵاوبوونه‌وه‌، تاوه‌کوو گه‌یشتنه‌ قۆناغی جێمس جۆیس ومارسێل پرۆست و، لافاوی زەین((stream of consciousness و،  بانگهێشتن (association) . ئه‌وقۆناغه‌ ئه‌سته‌مه‌ی که‌ ئه‌ده‌ب له‌ جیهانی به‌رهه‌ستی ده‌ره‌وه‌، به‌ره‌و دنیای ده‌رهه‌ستی ناوه‌وه‌ و، له‌ ڕه‌وایه‌ته‌ قه‌به‌کانه‌وه‌، بۆلای گێڕانه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌ تاکه‌که‌سیه‌کان وه‌رسووڕا.

ادامه نوشته

دیسان وتوێژ..

فه‌رموون له‌گه‌ڵ وتوێژێکی نوێ له‌گه‌ك به‌ڕێز ئدریس عه‌لی؛

http://en.calameo.com/read/0001639130c4ede6f2b93

 

 

ادامه نوشته

رۆمانی کوردی..

 

دیداری رۆمانی کوردی (دهۆک – 22تا 24 ی ئاوریل)

 

 

 

 

کۆڕه‌که‌ دوای به‌خێرهاتن پێگوتن و گرینگی دان به‌ ژانری رۆمانی کوردی له‌ لایه‌ن به‌ڕێزان نوێنه‌ری سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، پارێزگاری دهۆک، سه‌رۆکی یه‌کیه‌تی نووسه‌رانی کورد و لێژنه‌ی باڵای دیدار‌.. له‌ شه‌ش دانیشتندا هاته‌باس و لێدوان و خوێندنه‌وه‌ و گفت و گۆ له‌سه‌ر رۆمانی کوردی؛

دانیشتنی یه‌که‌م(10.30- 12.30)

به‌ڕیوه‌ به‌ری کۆڕ؛ حه‌سه‌ن سلیڤان و به‌شداریی؛

 

ادامه نوشته

ٍشه‌ڕ..

"شه‌ڕ"ی ناو ئه‌م دێڕه‌؛

 به‌ شینه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کا و

به‌ "ڕێ"وه‌ کۆتایی دێ..

که‌ وایه‌ ئه‌و "هێ" قۆڕه‌ چ گێ و وویه‌ک ده‌خوا له‌و به‌ینه‌دا؟
بیسڕنه‌وه‌!

- ئه‌و کات ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مێنێ"شڕ"ه‌ ماعیر!
گه‌مه‌که‌ش هه‌مووی ده‌شێوێ ێ..

ئایسۆنا..

«Aisona» له‌ زمانت تێناگه‌م چه‌تیوه‌

«كه‌یچ»ی چی؟

Share shar her chit gwt

dro bu..

Lire qet nabari.. “kewyr”e

Gela u dar be her chy mesi7e

Galteye

Discanekt…hele bu.. D.C bum