شێعر

سه‌لاح مه‌حموودی

(1)

کلو کلو

به‌فر ئه‌بارێ!

هه‌واش بۆنی دڵداری دێ و

سۆزی شێعره

ئارام‌نوێنه‌کان

که‌ ئه‌مێستا سپاردوومه‌ به‌ به‌فره‌کان!

ئاخ..

که‌ خۆزگه‌ وابێ

په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌ی ئه‌تۆیش

ئاوه‌لا بێ...


(2)

له‌ ناو هارمونیای هه‌ر شه‌وێکمدا

ته‌نیا و ته‌نیا

هه‌ر هاواره‌ هه‌ڵوه‌داکه‌ی

شوێن پێ که‌وتووه‌ ئاواره‌که‌ی

خۆشه‌ویستی و دڵداریه‌که‌ی تۆیه‌

هه‌ر تۆ گراوکه‌که‌م،

ده‌ هاوارێ!!

له‌ ئه‌نگۆره‌ی ده‌م ئێواره‌ی

ناو ئاپۆره‌ ئارامه‌که‌ی

_ئاسکه‌ کیژان_

ته‌نیا و ته‌نیا چاوی منه‌

هه‌ر چاوی من

چاوه‌ ڕه‌ش و به‌کله‌کانتی کردووه‌ نیشان

ده‌ نیگایێ!  ده‌ نیگایێ!  ده‌ نیگایێ!


(3)

چاوت لێیه‌ له‌و ئه‌ستێره‌

هه‌موو شه‌وێ تروکه‌ی دێ و

به‌ره‌و چاومان

چاو داده‌گرێ!؟

ڕه‌نگه‌ چیرۆکی ته‌م گرتووی

عه‌شقی هه‌ردووکمانی پێ بێ!!

شێعر

فوئاد قامووسی

...

ترووسکەی نیگا

سەمفۆنیای ئاواز و

سۆزی هەناسەت

بۆ دڵ نەماوێکی

شەکەت لەشەو

لەشار

لە شیوەن

شریخەی هەوری دڵ پڕی پاییزە

بۆ داری زەرد هەڵگەڕاوی

قەراخ شەقام

بێ‌جێیە و تەنگە لان

یان دەیتۆقێنێ و دەیسووتێنێ

یان دەیکاتە هۆ

بۆ زیندوو بوون

بۆ بوون بە داری هەزار ریشە

ناسکێ گیان

جوانکیلانەی، ورد ئەندامی گوڵ بەدەن

هاوڕێی هەنگاوەکانی تەنیایی

مەمسووتێنە

هێشتا هەر

مەکۆی

تینی حەزی پرشنگدارم

شێتانە باڵا دەکەم

تا بەقەت باڵای حەزت دەگەم

 

سەقز- سەرماوەزی 2712

 

شێعر

فوئاد قامووسی

بۆ سەفەری چەن خۆشەویست

ئەودەمەی

لێواولێوی لە ئاخاوتنە نەوتراوەکان و

زەمەنی پێکەوە بوون

لە ئاویلکە و

دوا چرکە دایە

تەنیا نیگایە

رێبازی تێک ئاڵان و لێک گەیشتن

چاو

بڕوانە، نیگای وێڵم

لێوی ئۆقرە نەماوم

بێ‌دەسەڵاتیم لە حەنای چارەنووس

کاتی سەفەرە و

ئاخ لە سەفەر

ئۆخەی وا

بیرەوەریەکانت هەرمانن

یەک یەک لێو بە بزە

وەکا بەڵگەن بۆم

سەفەرت

مینا رۆیشتنە ساویلکەکان نییە

شەقاوێکە بۆ داگیرسانی مۆمێک

هەنگاوێکە بەرەو ئاسۆ

دۆخێکی کە

لە ژیانی نازارت

و دەتبینمەوە

وەکا

بەور و هەتاو و هەنار

سروشتی و ساکار

بەشێوەی

شێعر و شاخ

ناسک

تان و پۆی وردەکاری

خۆڕاگر و سەرنەوی

ئاکام

بێ‌دەسەڵاتی و

تەنیا

ئۆغر بێ هەڤاڵ

ئۆغر بێ

 

سنە - رێبەندانی/2711

 

شێعر

نووسراوەی: ئەسرین فەقێ عەلی

شەقامێکی غەریب و من لەو غەریبتر

تەنیا ئاوەچۆڕەی قژی تاسەم

ئەم غەریبیە دەشواتەوە و

لاکی سووری پەنجەی نیگام

برووقەیەک دەخاتە سەر چاوەروانیم

لەبەر دەروازەی گەڕانەوە راوەستاوم

جێ پێت پڕە لە حەزی چاوێک وا بۆخۆم

لەبەر ئاوێنەی ئاشنای جوانی رشتم

تاکسیەک لە من و شەقامیش غەریبتر

بردی و گوتی مسافرە!!!

سەقز-30/8/2712

شێعر

لێره‌ و له‌وێ

هادی ماجدی

 

بۆ هیلالی مانگی نۆ، سۆفی له‌ ئاســـمان دێتـه‌وه‌

ڕوو ڕه‌شه‌ هه‌ورێـکی چڵـکن، ڕه‌نـگـه‌ نـه‌یـدۆزێـتـه‌وه‌

په‌رچه‌می هه‌وره، نیگای سۆفیم ده‌بینی عاقیـبه‌ت

بۆ هـیـلالی تیغی ئه‌برۆی و جـه‌ژن سوێی بـێـته‌وه‌!

 ***

بێجگه‌ له‌ نیگــات به‌دیم نه‌کرد بـه‌ختـه‌وه‌ری

جیا ڕێگه‌یی تۆ ده‌چـووم بـه‌ره‌و ده‌ربــه‌ده‌ری

ئـارامی له‌ش و ئۆخژنی گیان خه‌ونه‌ ده‌ڵێن

دووری و خه‌می دابڕان و خه‌و!؟ بێ‌خه‌به‌ری

 ***

گیرۆده‌ ببووم چون به‌ چاوی تۆ

پێم وا بوو ناژیم نه‌بمه‌ ڕاوی تۆ

دامـنـابـوو چه‌ن ڕۆژ به‌ پارێزه‌وه‌

پـارێـز له‌ پـارێـز، "بژی داوی تۆ"

 

شێعر (غه‌زه‌ڵ)

سه‌فه‌ر

هۆنراوه‌ی : هادی ماجدی

 

سه‌فـــــــــه‌ر هات و نه‌هاته ،‌ تاقی ته‌نیــــــــا نا نه‌که‌ی نابێ

منت هه‌م، هه‌ر که‌سی دی خۆت ده‌ڵێی با بێ، بڵێ با بێ

له‌ مێژ وه‌خـتـێـکـه‌ ده‌ســـــــــــــتم داوه‌ته‌ داوێـنـی ئه‌م کۆچه‌

ده‌بێ لـێـکـدانــــــه‌وه‌ی ئه‌م کۆچـه‌ له‌و کووچـه‌ ته‌ماشـــا بێ

به‌ سه‌د سه‌ختی و چه‌مووشی و تووشی ڕێگا ناگه‌رێمه‌ دوا

هه‌تا که‌ی!؟ هه‌ر ده‌بێ ڕۆژێ مـــــــه‌لی په‌رژین به‌ که‌ژدا بێ

به‌ شـه‌وبـاری و شریخــــه‌ و شۆڕه‌شۆڕیش بێت ژیان ده‌ڕوات

به‌ڵام کـێـیـه‌ به‌ دووری حه‌زره‌تی ئـــــــــــــــــــامێزی تۆ ڕا بێ

له‌ ســــــــایه‌ی مه‌نزڵی دیده‌ت هه‌زاری تر ده‌ژیــــــــــــم لێره‌

به‌ڵام نه‌مماوه‌ چاوه‌نواڕی ئه‌و چـــــــــاوه‌ی له‌ وه‌همــــــــا بێ

له‌وێـــڕا کــــــه‌زیــه‌کــه‌ت دایه‌ شنـــــــــــــــه‌ی بیر و خه‌یاڵاتم

نه‌مام هیوا به‌ دڵ _ماچێک نه‌بێت_ هیــــوام ئه‌ویش چـا بێ

منم شــــــــــــاگردی سێوه‌ ده‌رسی باخستـــــانی نازداریت

ده‌مێنێ عه‌شقی بۆ وه‌ستــــــــــــا ئه‌وه‌ی شاگردی زانا بێ

له‌ نێو ئه‌م ده‌سـتـه‌وه‌سـتانه‌ی نیه‌ ده‌ستێک ده‌سم بگرێـت

به‌ ئه‌گریجه‌ت بفه‌رموو قفڵی ده‌ستم لێی ڕه‌هـــــــــــا نابێ

بـه‌ڕێـزت مـامـڵــــــه‌ی تـیـشـکـی هـه‌تـاویـت و بـه‌ شـانـازی

ده‌زانـێـت هـه‌وری ڕه‌ش لادان ئـه‌وه‌ی لاوچـاکـی دونـیا بێ!

 

شێعر

مه‌ودا

هۆنراوه‌ی: هادی ماجدی

 

تاقه‌تێکم ته‌نیا و ته‌ریده‌!

ئه‌و چاوه‌چاوه‌ لێی ده‌گه‌ڕێن

ئاسۆیه‌که‌ هێڵنجاوی

پیس وه‌ک تاڵانی له‌ش‌ولار،

وه‌ک شێڕپه‌نجه‌ی به‌خته‌وه‌ری سووراوی خوێن،

ئه‌ونه‌ی شینکایی یاسایه‌کی زۆره‌مل سێبه‌ری مه‌رگ!

نازانن، یان نه‌زانن به‌ قازانجتانه‌!؟

لێره‌وه‌ من تاقه‌تێکی به‌ته‌نیام و

ئه‌و باڵاخانه‌ی بۆ ئاسمانتان کێشاوه‌

ته‌نیایی تاقه‌تێک ده‌کات!

هه‌ر ئێوه‌ن و گڵۆپ له‌ ئه‌رده‌وه‌ ده‌دزن

ئه‌مه‌ خوایه‌

هاتوو مانگی ژێر مه‌قنه‌عه‌یش پرشنگی دا!

منێک تاقه‌تی ته‌ریده‌یش

چاوم بڕیوه‌ پرشنگی سیگارێک و

ده‌ستم ئامێزی خولیایه‌ک تاوهه‌ڵاته‌ و

ئاده‌ی

ئه‌مه‌ خوایه‌

چارشێوێک بۆ باڵای هه‌تاویش بدوورن!

ده‌ده‌ی...!.

به‌ ئێوه‌ بێت

زۆزان له‌ مژ،

گۆرانی له‌ گۆمبه‌ز و

چۆله‌که‌ له‌ شیروانی ماره‌ ده‌که‌ن!

پشت به‌ پشت و خشت به‌ خشت

ته‌ریده‌ی وه‌همێک تاقه‌تن

سێوێک تر له‌ خشته‌ به‌رن

منێکی تاقه‌تی گه‌ڵایش

له‌م باخستانه‌ غه‌ریبه‌

چناره‌یه‌کم چاو لێیه‌

به‌م زووانه‌

ده‌ستی له‌ ئاسمان گیر ده‌بێت!

نازانن، یان نه‌زانن به‌ قازانجتانه‌!؟

 

وه‌رگێڕاوه‌

حه‌ز

به‌رهه‌می: یوئان‌شێن

له‌ وه‌رگێڕانی: هادی ماجدی

 

"یوئان‌شێن" هۆنه‌ری ناسراو و فه‌رمانبه‌ری پله‌به‌رز، باوکی بنه‌ماڵه‌یه‌کی به‌خته‌وه‌ر بوو. ئه‌م هۆنه‌ره‌ توانا ئێستایش هه‌ر کاتێک له‌ سه‌ر راسپارده‌ی دایره‌که‌ی ده‌چێته‌ شاری "پوچنک" و له‌ میوانخانه‌ بچووکه‌که‌ی نیشته‌جێ ده‌بێت بیره‌وه‌ری رۆژانی رابردوو له‌ دڵیدا ده‌ژیێته‌وه‌. تایبه‌ت پێش هه‌ڵاتنی به‌یان و ئه‌و کاته‌ی زڕه‌ی زه‌نگۆڵه‌ی په‌رسگه‌ی ته‌نیشت شار کپی کازیوه‌ ده‌شکێنێت هه‌ستی ئه‌بزوێت و بێ‌ده‌ره‌تان دڵی ده‌له‌رزێت.

ئه‌و ئێسته‌ پتر له‌ چل به‌هاری ته‌مه‌نی تێپه‌ڕاندووه‌ و قژی خۆڵه‌مێشی ده‌نوێنێت. به‌م ته‌مه‌نه‌وه‌ ده‌بوو ئه‌وینی کۆنی خۆی فه‌رامۆش کردبا و یان لانی‌که‌م جاروبار و به‌ ئه‌سته‌م وه‌بیری هاتبا، به‌ڵام پاش بیست ساڵ زۆربه‌ی جار بیری لای بیره‌وه‌رییه‌ دڵڕفێنه‌کانی رابردووه‌ و یه‌که‌مین ئه‌وینی خۆی به‌ ته‌واوی ورده‌کاریه‌کانیه‌وه‌ له‌به‌ره‌.

بیست ساڵ پێش ئێستا بوو به‌ڵام هه‌نووکه‌ش زایه‌ڵه‌ی ئاشنای زه‌نگۆڵه‌ی په‌رسگه‌ی شار دڵی ده‌له‌رزێنێت. به‌ بیستنی زڕه‌ی وێ خه‌مێکی قورس دایده‌گرێت، خه‌مێک که‌ به‌س خامه‌ی هه‌ستۆک و شاعیرانه‌ی خۆی ده‌ره‌قه‌ت گێڕانه‌وه‌ی دێن!

شه‌و دوایین هه‌ناسه‌کانی ده‌کێشا. یو‌ئان‌شێن له‌ سه‌ر جێگه‌ی خۆی راکشابوو و سه‌یری ئاسمانی ژاکاوی ده‌مه‌وبه‌یان و دره‌وشانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌کانی ...

ادامه نوشته

پیرۆزه‌!

نه‌ورۆز / هۆنراوه‌ی: پیره‌مێرد

ساڵی 2712 کوردی پیرۆز

ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه‌ نه‌ورۆزه‌ هاته‌وه‌
جه‌ژنێكی كۆنی كورده‌ به‌خۆشی و به‌هاته‌وه‌

چه‌ند ساڵ گوڵی هیوای ئێمه‌ پێ په‌ست بوو تاكو پار
هه‌ر خوێنی لاوه‌كان بوو گوڵی ئاڵی نه‌وبه‌هار

ئه‌و ڕه‌نگه‌ سووره‌ بوو كه‌ له‌ ئاسۆی بڵندی كورد
مژده‌ی به‌یانی بۆ گه‌لی دوور و نزیك ئه‌برد

نه‌ورۆز بوو ئاگرێكی وه‌های خسته‌ جه‌رگه‌وه‌
لاوان به‌ عه‌شق ئه‌چوون به‌ به‌ره‌وپیری مه‌رگه‌وه‌

ئه‌وا ڕۆژ هه‌ڵات، له‌ به‌نده‌نی به‌رزی وڵاته‌وه‌
خوێنی شه‌هیده‌ ڕه‌نگی شه‌فه‌ق شه‌وق ئه‌داته‌وه‌

تا ئێسته‌ ڕووی نه‌داوه‌ له‌ ته‌ئریخی میلله‌تا
قه‌لغانی گولله‌ سنگی كچان بێ له‌ هه‌ڵمه‌تا

پێی ناوێ بۆ شه‌هیدی وه‌ته‌ن شیوه‌ن و گرین
نامرن ئه‌وانه‌ وا له‌ دڵی میلله‌تا ئه‌ژین

شێعر

من ...

هۆنراوه‌ی: هادی ماجدی

 

من مه‌نزڵگه‌ی ژیوارێکی لوول خواردووم

خسکه‌ی پشوو سواریه‌که‌یشم

خۆڵه‌مێشی سووکی و کڕی ناجووڵێنێ

پرچی شینه‌گیای ناسکۆڵه‌ی پێ نازانێ،!

له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رینی ئاڵقه‌ی ئاره‌زووم

به‌ پانتایی سه‌رجه‌م نیگاکانی دونیاو

بستێک به‌رته‌سک

بۆ خه‌ڵوه‌تی خۆم و یه‌ک‌یه‌ک نیگاکانه‌،

که‌ ده‌بینم مه‌م و زینێک

بۆ یه‌ک ده‌ژین

بۆ یه‌ک ده‌مرن

زه‌رده‌خه‌نه‌

ژیان جێگه‌ی مانه‌وه‌یه‌ و

ئارام، بێده‌نگ پێده‌که‌نم!

من مه‌نزڵگه‌ی ژیوارێکی لوول خواردووم

خسکه‌ی پشوو سواریه‌که‌یشم

خۆڵه‌ مێشی سووکی و کڕی ناجوولێنێ

پرچی شینه‌ گیای ناسکۆڵه‌ی پێ نازانێ!

 

شێعر

کۆتایی

 هۆنراوه‌ی: هادی ماجدی

 

هه‌موو جارێک که‌ ئه‌تبینم

تۆیه‌ک،

تامه‌زرۆی بیستنی شێعرێک ترو

من‌ێک شاعیر،

ئه‌و شێعرانه‌ت بۆ وه‌خوێنم

که‌ له‌ باخچه‌ی جوانی خۆتا به‌ریان داوه‌!

ئاخ که‌ سه‌خته‌ شاردنه‌وه‌،

ترسم هه‌یه‌ که‌ بزانی

تۆی سه‌رچاوه‌ی شێعره‌کانم

نازی نیگام بشێوێنی و

تا هه‌تایه‌

کۆوه ‌نه‌بن وشه‌کانم!

کورته‌ چیرۆک

شه‌وێکی شووم

هادی ماجدی

 

نازانم په‌یوه‌ندی به‌ چییه‌وه‌ هه‌یه‌ و بۆ (!؟)، به‌ڵام زۆرن ئه‌وانه‌ی که‌ به‌رده‌وام سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌ت له‌ بیر ئه‌که‌ن‌ یان نایزانن و له‌ ئه‌زموونی ڕابردوویه‌کی کورت لێی ئه‌گه‌ڕێن.

شیرینیش پێی وا بوو هه‌موو شتێک له‌و شه‌وه‌ شوومه‌وه‌ ده‌ستی پێ کردووه‌، هه‌ڕ بۆیه‌ پاش تێپه‌ڕ بوونی حه‌وتوویه‌ک هێشتا ده‌ستی ئه‌و شه‌وه‌ یه‌خه‌ی هزری به‌ر نه‌داوه‌.

ده‌نگی مووزیکێکی نه‌ به‌زمی و نه‌ ڕه‌زمی که‌ هاوکات له‌ هه‌ردووکیشیان ئه‌چوو و به‌دوایدا ده‌رکه‌وتنی جه‌حێلێکی قۆز و ته‌ڕپۆش له‌ سه‌ر شاشه،‌ سه‌رنجی شێرینی بۆ لای سه‌ته‌لایت ڕاکێشا و ئه‌و شه‌وه‌ شوومه‌ی له‌ بیر برده‌وه‌؛

(( بینه‌رانی هێژا_ به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جێژنی سه‌ری ساڵ خۆم و هاوکارانم گه‌رمترین پیرۆزباییتان ...

 

ادامه نوشته

کورته‌ چیرۆک

زانکۆ

هادی ماجدی

 

ته‌نیا چه‌ند رۆژێک بوو که‌ هاتبووه‌ زانکۆ و بیری ته‌واو سه‌رقاڵی ئامانجه‌کانی بوو. له‌ هه‌موو کۆبوونه‌وه‌ زانستیه‌کان به‌شداری ده‌کرد. چه‌ن وتاری بیانی وه‌رگێڕابوو و ده‌یویست بۆخۆیشی وتارێک بنووسێت. له‌ هه‌موو تاقیکاریه‌کانی پۆله‌که‌ی به‌ که‌سی یه‌که‌م ده‌رده‌چوو. له‌ خۆی رازی بوو و داهاتوویه‌کی پرشنگدار و ئاسۆیه‌کی ئاسووده‌ی به‌دی ده‌کرد.

ئه‌ونه‌ی نه‌خایان که‌ بانگ کرا بۆ ناوه‌ندی ئامۆژگارییه‌ ده‌روونناسیه‌کانی زانکۆ؛

((ئاغای موحته‌ره‌م!...تۆ پێشتر یه‌کێک له‌ خوێندکاره‌ هه‌ره‌ زیره‌که‌کانی ئه‌م زانکۆیه‌ بووی. سه‌رجه‌م مامۆستاکان به‌ شانازییه‌وه‌ باسی تۆیان ده‌کرد. ئه‌و وتاره‌ی پێشکه‌شت کرد زۆر ده‌نگی دایه‌وه‌ و له‌ زۆر شوێنی گرنگ و ئاکادمیک له‌ چاپ درا..٬

 

ادامه نوشته

نقد

نوشته: فواد قاموسی

یادی از رمان " دعا برای آرمن" نوشته ی ابراهیم یونسی

معمولا رسم بر این است که در حول و حوش زمان چاپ یک کتاب تازه نقدها نوشته شوند؛ اما چه میباید کرد اثری آنچنان برانگیزاننده که پس از سالها از نشر اثر، خواننده احساس نیاز می کند برای باز سخن گفتن از اثر. و حال آنکه شاید برای ارضا کردن این مفهوم که چگونه زحمات نویسنده را ارج نهاد.

رمانی به مثابه ی یک سند و اثر تاریخی برای دو ملت ، تاریخی سرشار از غم ها و شادی ها همچون تاریخ هر ملتی اما با این تفاوت که آشفتگی ، فقر ، فلاکت ، قتل عام و ... چهره ای بسیار ناخشنود و سخت به این تاریخ می دهد دو ملت همزمان دوست و دشمن و نزدیک بهم! می شود برای رهایی از این خاطره ی تاریخی تلخ ، دشمنی را به پای عقب ماندگی و تبلیغات شخص ثالث دارای منفعت گذاشت و دوستی ها را نتیجه ذات هر انسان دوست دار زندگی و محبت!

کورته‌ چیرۆک

نووسراوه‌ی: فوئاد قامووسی

جه‌شنه‌... جه‌شنی ره‌مه‌زان...

ره‌نگه‌ به‌ڕاست بێنه‌وه‌ و سه‌رێکی ماڵ خزم و که‌س بده‌ن، ده‌بێ چێشت و خۆرشت ساز بێ و گرینگتریش دیتنه‌وه‌ی خزمانی به‌ڕێز و جه‌شن مواره‌کی و ده‌بێ بۆنی خۆش شه‌ڵاڵی له‌شمان بێت و به‌ پێی داب و نه‌ریت ده‌بێ ئێمه‌ پێش له‌وان بچین و سه‌ردانی ژوور و ماڵه‌ ئاکازایی و خۆڵایه‌که‌یان بده‌ین.

مینا هاوڕێیه‌کی نه‌خوازراو ده‌که‌ومه‌ شوێنی و پێکه‌وه‌ ده‌ڕۆین، هه‌م ئه‌م ته‌نیا نابێ و هه‌م ساڵی جارێ سه‌ردانی گڵکۆ و قه‌بره‌کان بۆ زیندوو راگرتنی بیری مه‌رگ و نه‌مان و زیندوو کردنه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی وا له‌ ده‌س چوون خۆش و چێژ هێنه‌ره‌، چێژێک وێڕای فرمێسک و دڵته‌نگی هه‌روه‌ک هه‌موو چێژه‌کانی دیکه‌ و بیره‌وه‌ری له‌وانه‌ی وا زۆر به‌ئه‌سته‌م ده‌یانت ناسی و به‌ڵام چما ژیان جگه‌ له‌ بیره‌وه‌ریه‌کانه‌؟!!